ئایا ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ساتی هێرشکردنەسەر کەشتیەکی ئیسرائیلییە لە دەریای سوور لەلایەن حوسیەکانەوە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "حوسیەکان کەشتیەکی بولغاریان سوتاند کە بەڕێوە بوو بۆ ئیسرا+++ئیل".

ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە،ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە لە مانگی ئاداری ساڵی 2018 بڵاوکراوەتەوە، کە کەشتیەکی بارهەڵگری دانیمارکی سەربە کۆمپانیای (مێرسک) توشی ڕوداوێکی ئاگرکەوتنەوە دەبێت لە دەریای عەرەب بەرەو کەناڵی سویس، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە شیبوونەوەی چەند مادەیەکی سوتێنەر بوو لە ناو کەشتییەکە.

واتا ڤیدیۆکە کۆنە و هیچ پەیوەندیەکی نییە بە ڕوداوەکانی ئێستای دەریای سوور.