ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە هێزەکانی حەشدی شەعبی نیشاندەدات لە کاتی تەقە کردن لە هێلیکۆپتەرێکی سوریا دوای ئەوەی سنووری ئاسمانی عێراق دەبەزێنێت؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "هێلیکۆپتەرێکى سەربازیی سوریا سنوورى ئاسمانى عێراق دەبەزێنێت و هێزەکانى حەشدى شەعبیش تەقەى لێ دەکەن".
ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی گوایە هێزەکانی حەشدی شەعبی نیشاندەدات کە تەقە لە هێلیکۆپتەرێکی سەربازی سوریا دەکەن دوای ئەوەی دێتە ناو ئاسمانی عێراقەوە، چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی دەرکەوتووە کە ڤیدیۆکە کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2016، کە فڕۆکەیەکی سوپای عێراق نیشاندەدات لە کاتی هێرشکردنە سەر پێگەکانی دوژمن.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە لە لایەن کەناڵێکی یوتیوب لە بەرواری 2ی کانوونی دووەمی 2016 بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ دەقێکدا بە عەرەبی کە بۆ وەرگێڕانی بۆ کوردی دەبێتە "پاڵەوانێک لە هێزی ئاسمانی سوپای عێراق، کە لە بەرزایییەکی نزمدا دەفڕێت و دووژمن پان دەکاتەوە".
ناوبەناو ژمارەیەک هەواڵی ساختە بە درۆ دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق، بە ئامانجی وروژاندنی مشتومڕ یان چەواشەکردنی ڕای گشتی.
نموونەی ئەم پۆستانەش، ڤیدیۆیەک کە گوایە ونیشتنەوەی هێلیکۆپتەری ئەمریکی نیشاندەدات لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەم دواییانەدا، بەڵام دوای پشتڕاستکردنەوە دەرکەوت کە ئەو بانگەشەیە ساختەیە.
گرتەیەکی دیکە بڵاوبووەوە کە گوایە ساتی بە ئامانجکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبیە لەلایەن فڕکەیەکی A10، بەڵام لێکۆڵینەوەکان سەلماندیان کە ئەم بانگەشەیە ساختەیە.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی