ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە نیشتنەوەی هێلیکۆپتەری ئەمریکی نیشاندەدات لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەم دواییانەدا؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "هێلیکۆپتەری شنیۆک لەناوەڕاستی بەغدا دەنیشتیتەوە ئەدی پاڵەوانەکانی مقاومە لەکوێن".
ڕوونکردنەوە:
ئەو ڤیدیۆیەی کە گوایە نیشتنەوەی هێلیکۆپتەری ئەمریکی لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشاندەدات، کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نیسانی 2025 و پەیوەندی بە ڕووداوەکانی ئێستاوە نییە.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە ڤیدیۆکە لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە نیسانی 2025 بڵاوکراوەتەوە کە نیشتنەوەی هێلۆکپتەری ئەمریکی لە بەغدای پایتەخت نیشاندەدات، واتا ڤیدیۆکە نوێ نییە.
دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی داگیرکەر بۆ سەر ئێران لە 28ی شوباتی 2026ەوە بەردەوامە و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وەڵامی داوەتەوە بە هەڵدانی چەندین شەپۆلی مووشەک بەرەو ئیسرائیلی داگیرکەر، هەروەها بەرەو هەندێک وڵاتی عەرەبی ناوچەکە کە میوانداری دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکەن، لەوانە بەحرەین، قەتەر، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، کوێت، ئوردن، و عومان، w هەرێمی کوردستانی عێراق.
لەبەرامبەردا سوپای پاسدارانی ئێران لە 2ی ئاداری 2026 داخستنی گەرووی هورموزی ڕاگەیاند، ئەمەش بووە هۆی پەککەوتنی هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز کە گرنگترین خوێنبەرە بۆ بازرگانی جیهانی و گرنگترین ڕێڕەوی ئاوە بۆ بازرگانی وزە لە جیهاندا، دوای ئەوەی ئێران داخستنی خۆی ڕاگەیاند، ئەمەش زنجیرەی دابینکردنی جیهانی خستە ژێر تاقیکردنەوەیەکی سەختەوە.
لە 22ی ئازاری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە ڕێگەی پۆستێکەوە لە هەژماری فەرمی خۆی ڕایگەیاند:
"ئەگەر ئێران گەرووی هورمز بە تەواوی نەکاتەوە، بەبێ هەڕەشە، لە ماوەی 48 کاتژمێر لەم ساتەوەختەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر وێستگەکانی کارەبا و لەناویان دەبات، لە گەورەترین وێستگەکانەوە دەست پێدەکات".

لە 23ی ئازاری 2026 لە پۆستێکی دیکەدا ڕایگەیاند:
"بە خۆشحاڵییەوە ئاگادارتان دەکەمەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دەوڵەتی ئێران، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دانوستانێکی زۆر باش و بەرهەمداریان ئەنجامداوە سەبارەت بە گەیشتن بە چارەسەرێکی تەواو و هەمەلایەنە بۆ دوژمنایەتییەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بە پشتبەستن بە ناوەڕۆکی ئەم وتووێژە قووڵ و ورد و بنیاتنەرانە، کە بە درێژایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبن، من ڕێنماییم کردووە کە وەزارەتی بەرگری گشت هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دوابخات، بە مەرجی سەرکەوتنی دانیشتن و وتووێژە بەردەوامەکان".

تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی