ڕاستی ئەو سوپاس نامەیە چییە کە دەگەڕێندرێتەوە بۆ ڕەغد سەدام حسێن سەبارەت بە کردنەوەی لقێکی پارتی سۆسیالیستی عەرەبی بەعسی لە هەرێمی کوردستان؟
وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ دەقێکدا کە گوایە لە لایەن ڕەغد سەدام حوسێن لە هەژماری فەرمی فەیسبوکی بڵاوکراوەتەوە، کە لە دەقەکەدا هاتووە، "سوپاسی جەنابی مەسعوود بارزانی دەکەین بۆ کردنەوەی لقی پارتی بەعسی سۆسیالیستی عەرەبی لە هەرێمی کوردستان و دابینکردنی پاراستنی پێویستی".
ڕاستییەکە
ئەو بانگەشەیەی سەبارەت بە سوپاسنامەیەک کە گوایە لەلایەن ڕەغد سەدام حسێن کە ئاراستەی مەسعود بارزانی کراوە لەسەر کردنەوەی لقێکی پارتی سۆسیالیستی عەرەبی بەعسی لە هەرێمی کوردستان، ساختەیە، ئەو هەژماری فەیسبووکە کە بڵاوی کردووەتەوە ساختەیە و هەژماری فەرمی ئەو نییە، هەروەها ئەو ناوەڕۆکەی لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە پلاتفۆرمی “X” بڵاو نەکردۆتەوە، بەهەمان شێوە ئەو وێنەیەی کە گوایە شانبەشانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەردەکەوێت، ڕاستەقینە نییە، و بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
لە کاتی پشکنینی وێنەکە بە بەکارهێنانی ئامرازە تایبەتەکانی شیکاری وێنە، ئەنجامەکان دەریانخست کە ناڕاستەقینەیە و بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

لە کاتی شیکردنەوەی وێنەکەدا چەند ئاماژەیەکی بەهێز دەردەکەون کە دەیسەلمەنن وێنەکە ڕاستەقینە نییە، بەڵکو بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە یان دەستکاری کراوە، یەکێک لە دیارترین ئەو نیشاندەرانە بوونی دەستەواژەیەکی ئاشکرایە لە گۆشەی سەرەوەی لای ڕاستی وێنەکەدا کە لەسەری نووسراوە: “وێنەکە زیرەکی دەستکردە”، کە نیشاندەرێکی سەرەتایی و ڕاستەوخۆیە.

جگە لەوەش هەندێک شێواوی بەدی دەکرێت لە کاتی پشکنینی وردەکارییەکانی وێنەکە، بەو پێیەی ناتەبایی لە سیماکانی دەموچاودا بەدی دەکرێت، بەتایبەتی لە چاوەکان، هەروەها سەریەککەوتنێکی ناسروشتی لە نێوان لێوارەکانی جلوبەرگەکاندا هەیە.
هەروەها ڕووناکیی تەخت و ناتەبا لە نێوانیان دەردەکەوێت، لە کاتێکدا ئەو سێبەرانەی دەردەکەون بە شێوەیەکی لۆژیکی لەگەڵ شوێنی تەنەکان لەناو خودی دیمەنەکەدا ناگونجێت، ئەمەش ئەگەری ئەوە بەهێزتر دەکات کە وێنەکە بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروست کراوە یان دەستکاری کراوە.
بە گەڕانەوە بۆ هەژماری فەرمی ڕەغد سەدام حسێن لە پلاتفۆرمی ئێکس لە بایۆی هەژمارەکەیدا ڕایگەیاندووە کە هیچ هەژمارێکی دیکەی لە پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نییە، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەو هەژمارەی پۆستەکەی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە هەژمارێکی ساختەیە.

بە هەمان شێوە لە کاتی گەڕان بەدوای ئەو دەقەدا لە ڕێگەی وێبگەڕەکانی گەڕان بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی، هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو نەدۆزرایەوە کە پشتگیری لە ڕەوایەتی ئەم بانگەشەیە بکات و هیچ کام لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی ئەم دەقەیان بڵاونەکردووەتوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ڕەغد سەدام حسێن.
ڕەغد سەدام حسێن کێیە؟
کچی سەدام حسێن، سەرۆککۆماری پێشووی عێراقە. لە ساڵی 1968 لە عێراق لەدایکبووە، لە ساڵی 2003 دوای لەشکرکێشی ئەمریکا وڵاتەکەی بەجێهێشتووە و لەگەڵ منداڵەکانی لە ئوردن نیشتەجێ بووە.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی