ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە کە داڕووخانی بەشێک لە پردی زەعفەرانیە نیشاندەدات بەهۆی شکانی بۆڕی ئاو گواستنەوە لەژێری؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "پردی زەعفەرانیە داڕوخا ڕای گشتی عیراق بەهۆی ئەم پردەوە ئێستا نیگەرانن لە حکومەتی عیراق".

ڕاستییەکە

هەواڵی شکانی بۆڕی ئاو لەژێر پردی ناوچەی زەعفەرانیە ڕاستە، بەڵام ئەو وێنەیەی کە بە داڕماوی نیشانی دەدات بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

بە پشکنینی وێنەکە بە ئامرازی تایبەت وەکو ماڵپەڕی (AI or Not)، ئەنجامەکە دەریخست کە وێنەکە بە ڕێژەیەکی زۆر بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە، هەروەها گەڕانی پێچەوانە بۆ وینەکە دەریخست کە و وێنە ڕەسەنەکە لە ڤیدیۆیەک وەرگیراوە کە لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، کە دەرچوونی ئاو لە دیواری پردەکە نیشاندەدات.

سەبارەت بە هەواڵی شکانی بۆری ئاو لە ژێر پردێک لە ناوچەی زەعفەرانیە، ئەوە ڕاستە، چەندین ڤیدیۆ بڵاوکرانەتەوە کە پردی زەعفەرانیە وەک "تاڤگەیەک" نیشاندەدات بەهۆی زۆری ڕێژەی ئەو ئاوەی لە ژێریەوە دەردەچێت، ناوەڕاستی ، دوای ئەوەی بۆرییەکی ئاوی نێژراو لە ژێریدا دەتەقێ، ئەمە لە کاتێکدایە کە تەنها مانگێک بەسەر کردنەوەیدا تێپەڕیوە، کە لە لە کۆتایی مانگی نیسانی 2025 کرایەوە.

لای خۆیەوە وەزارەتی نیشتەجێکردن و ئاوەدانکردنەوە و شارەوانییە گشتییەکان، لە 1ی حوزەیرانی 2025 ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، سەبارەت بە ڤیدیۆیەک کە تێیدا دەردەکەوێت کر ئاو لە دیوارەکانی پردی زەعفەرانیە دەڕژێت، ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە زیانەکان لە ئەنجامی شکانی بۆرییەکی ئاو بە تیرەی 1500 ملم بووە.

لای خۆیەوە بەشی "بەرەنگاربوونەوەی دەنگۆ"ی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاستی وێنەکەی ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە وێنەکە "ساختەیە و بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە". ئاماژەی بەوەشکردووە کە "لە ئێستادا کارەکان بەردەوامن بۆ چاککردنەوەی بۆری ئاویەکە".