ئایا ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە سەرۆکی حکومەتی ئینتیقالی سوریا محەمەد ئەلبەشیر نیشاندەدات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە کە کەسێک نیشاندەدات جلێکی سەربازی لەبەرە گوایە وێنەی (محەمەد ئەلبەشير)ە سەرۆکی حکومەتی ئینتیقالی سوریایە.

ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو کەسەی کە جلە سەربازییەکەی لەبەرە (ڕەشید قاسم)ی فەڕەنسییە، ئەندامێکی ڕێکخراوی داعشە،کە پنتاگۆن ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2017 لە هەڵمەتێکدا لە نزیک شاری موسڵ لە عێراق کردوویەتیە ئامانج.

وێنەکە لە ڤیدیۆیەک وەرگیراوە، کە ڕەشید قاسم نیشاندەدات، لەگەڵ ئەندامێکی دیکە پێش ئەوەی سەری دوو کەس ببڕێت لە ساڵی 2016.

بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە دوای ئەوە دێت کە محەمەد بەشیر ئەندامی دەستەی تەحریر شام (پێشتر بەرەی نوسرە) بە فەرمی ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی ئینتقالی لە سوریا هەتاکو مانگی ئازاری ٢٠٢٥، ئەوەش دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد.

ناوی ئەلبەشیر لە گۆڕەپانی سوریا دەرکەوت دوای ئەوەی لە مانگی کانوونی یەکەمی 2024 بوو بە سەرۆکی حکومەتی ڕزگاری سوریا، حکومەتێکە لە ئیدلب وەک دەسەڵاتێکی مەدەنی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی تەحریری شام کاردەکات، کە کۆنترۆڵی لایەنی سەربازی و ئاسایش دەکات، ئەو حکومەتە کاروبارە مەدەنییەکان لە ئیدلب و بە شێک لە لادێکانی حەلەب بەڕێوەدەبات، و ساڵی 2017 دامەزراوە.