ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە بەشار ئەسەد نیشاندەدات لە کاتی وەرزش کردن لە مۆسکۆ؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە وێنەی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریایە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "چالاکوانی مەدەنی ڕاهێنان له شەقامی مۆسکۆ کەسێکی زۆر سادەیە بەبێ حیمایە ئەسوڕێتەوە".

ڕاستییەکە
ئەو پۆستە ساختەیە، بەو پێیەی تیمەکەمان هەستا بە لێکۆڵینەوە لە وێنەکە، لە کاتی پشکنینی وێنەکە بە ئامرازەکانی ناسینەوەی ئەو وێنانەی کە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراون، دەرکەوت کە ڕاستی نییە و بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە، و نەگەشتین بە سەرچاوەی سەرەکی وێنەکە، هەروەها هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی عەرەبی یاخود جیهانی وێنەی هاوشێوە بڵاونەکردوەتەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە 8ی کانوونی یەکەمی 2024 ڕایگەیاند کە

"ئەسەد دوای دەرکردنی فەرمانی ڕادەستکردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە، پۆستەکەی و وڵاتەکەی بەجێهێشتووە"

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی تاسی ڕووسی لە کرێملینەوە لە 8ی کانوونی یەکەمدا بڵاویکردەوە کە

"بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆن، بەهۆی ڕۆشتنیان لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دوای گەشتنی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە 8ی کانوونی یەکەمی 2024 و ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد".