ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە چەند چالاکوانێکی مەدەنی نیشاندەدات لە شاری حلە کە لافیتەی داواکاری هاوسەرگیرییان بەرزکردووەتەوە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "لەم شارەی عێراق چەندین کچ و ژن داوای هاوسەرگیری دەکەن لەسەر شەقام".

ڕاستییەکە

ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە لەپێش ڕێستورانتێکی لوبنان گیراوە نەک لە حلە، لە کاتی گەڕان دەرکەوت کە گرتە ڤیدیۆکە لە پێش ڕێستورانتێک تۆمارکراوە بەناوی Hank's BBQ، ڤیدیۆکە لە هەژماری ڕێستورانتەکە لە تیکتۆک بڵاوکراوەتەوە لە بەرواری 20ی ئایاری 2024.

پەیوەندیمان کرد بە خاوەنی ڕێستورانتەکە (محەمەد دلبانی) بۆ پرسیارکردن دەربارەی ڤیدیۆکە، ڕوونیکردەوە کە ئەو ڤیدیۆیەی بۆ خۆشی تۆمارکردووە لەگەڵ کارمەندانی ڕێستورانتەکە. بە گۆرانی "ما تقبل العلاقة ليمونة" و دەستەواژەی "بۆسەیە کوڕەکان بۆسە" بڵاوکراوەتەوە.

سەبارەت بەو هەواڵەی کە باس لە بەرزکردنەوەی لافیتە دەکات لەلایەن چالاکوانانی مەدەنی ژنان لە بەردەم ڕێستورانتێک لە شاری حلە لە پارێزگای بابل کە تێیدا داوای هاوسەرگیری دەکەن ساختەیە، لەو گەڕانەی کە ئەنجامماندا بۆ لێکۆڵینەوە لە هەواڵەکە، هیچ شتێکمان بەدی نەکرد کە پشتڕاستی بکاتەوە ئەو جۆرە چالاکیە ئەنجامدراوە.

جێی باسە پێشتر هەمان وێنە بە ئیدیعایەکی ساختەوە بڵاوکراوەتەوە گوایە چەند کچێکی سووری نیشاندەدات کە داوای هاوسەرگیری دەکەن.