ڕاستی کوژرانی یەحیا سینوار بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حە ماس لە چییە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "کوژرانی یەحیا سینوار سەرۆکی حە ماس لە".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵە ساختەیە، لە کاتی لێکۆڵینەوە لە هەواڵی کوژرانی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حە ماس (یەحیا سینوار) دەردەکەوت کە ئیدیعایەکی ساختەیە، بەو پێیەی جوڵانەوەی حەماس یاخود دەزگاکانی راگەیاندنی جیهانی هەواڵی هاوشێوەیان بڵاونەکردوەتەوە.
هەروەها چەندین دەزگای ڕاگەیاندنی ئیسرائیلی هەواڵی کوژرانی سینواریان ڕەتکردوەتەوە، بەو پێیەی ماڵپەڕی والای ئیسرائیلی درەنگانێکی شەوی یەکشەممە بەرواری 22ی ئەیلوولی 2024 لە زاری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیلی (شاباک) ڕاگەیاندنێکی گواستووەتەوە کە دەڵێت "ئەو ئەگەرە دووردەخاتەوە و باوەڕیان وایە سینوار هێشتا لە ژیان ماوە".
کەناڵی (13 ئیسرائیلی) ئێوارەی یەکشەممە 22ی ئەیلوولی 2024 ڕایگەیاند "هیچ زانیارییەک نییە کە باس لە کوژرانی سینوار بکات" و ئەگەری پێکانی سینوار زۆر لاوازە، لەلای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند" هیچ زانیارییەکمان نییە کە ئەو دەنگۆیە پشت ڕاست بکاتەوە یاخود بەدوور بخاتەوە".
هەروەها ڕۆژنامەنووسی ئیسرائیلی (باراک ڕاڤید) لە زاری ئەو بەرپرسانەی ڕاستەوخۆ ئاگاداری بارودۆخەکەن باسی لەوە کردووە کە ئیسرائیل زانیاریی دروستی نییە کە ئاماژە بە کوژرانی سینوار بکات، ئەمە جگە لەوەی هەواڵێکی لە بەرپرسێکی ئیسرائیلی گواستۆتەوە کە دەڵێت، “هەموو ئەمانە تەنها هیوا و قسە و باسە بەو پێیەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا سینوار لە جیهانی دەرەوە دابڕاوە."
Two Israeli officials with direct knowledge told me Israel doesn't have positive intelligence that suggests Hamas leader Yahya Sinwar is dead. "It is all hopes and guesses which are based on the fact the Sinwae has been incommunicado in recent weeks", an Israeli official told me
— Barak Ravid (@BarakRavid) September 22, 2024
واتە هەواڵی کوشتنی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس یەحیا سینوار لەسەر بنەمای زانیاری دروست نییە، لای خۆیەوە حە ماس هیچ هەواڵێکی ڕانەگەیاندووە کە باس لە کوژرانی سەرۆکەکەی بکات لە بۆردومانێکدا.