ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە گریانی ژنانی کوردە بۆ سەدام حسێن؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاو بوەتەوە بەم دەقە” ژنانی کورد دەگرین بۆ شەهیدی کۆچکردوو سەدام حسێن”.

ڕاستيه‌كه‌
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە،بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە بەشێکە لە گرتە ڤیدیۆیەک کە تۆمارکراوە لە بەرواری 31ی تەمموزی 2024، لە مۆنۆمێنتی قوربانیانی ئەنفال لە باکووری عێراق کە ساڵی 1983 ڕوویدا، یەکێکە لەو جینۆسایدانەی بەرامبەر کوردەکان کرا لە کاتی دەسەڵاتی سەرۆکی عێراقی پێشووتر (سەدام حسێن).

تەواوی ڤیدیۆکە لەلایەن ئەکاونتێکی تیکتۆک بڵاوکراوەتەوە بەناوی (شوکری بارزانی)، کە تێیدا ژنانی بنەماڵەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە لەناو پێشانگاکەدا دەسوڕێنەوە، بە وێنەی قوربانییەکان دەگرین، تا دەگەنە شاشەیەک کە ڤیدیۆیەک نیشاندەدات و لە دیمەنێکدا سەدام حوسێن دەردەکەوێت، ئەو ساختەکارە تەنها ئەو بەشەی بڵاوکردوەتەوە بۆ ئەوەی وا دەرکەوێت کە ژنەکان بۆ سەدام دەگرین.