ئایا لەم دواییانەدا لەیلا عەبدولەتیف وتویەتی "ئەمشەو مەخەون"؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "لەیلا عەبدولەتیف: ئەمشەو مەخەون".

ڕاستییەکە
ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە، بەو پێیەی (لەیلا عەبدولەتیف)ی لوبنانی لەم دواییانەدا هیچ لێدوانێکی هاوشێوەی نەداوە وەکو ئیدیعا کراوە.

هەروەها بە گەڕانەوە بۆ هەژمارە فەرمیەکانی هیچ پۆستێکی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە، کۆتا پۆست کە بڵاویکردووەتەوە (تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم پۆستە) پێشبینیە کۆنەکانێتی کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ڕابردوو، لە یەکێکیاندا کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2021 دەڵێت "تیرۆرکردنی چەند کەسایەتییەکی باڵای فەلەستینی دەبینین، بەداخەوە"، ئەوەش لە دوای تیرۆرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی حەماس (ئیسماعیل هەنیە) لە بەرواری 31ی تەمموزی 2024.

جێی باسە لەیلا دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، کاتێک لە ساڵی 2023 پێشبینی کرد کە فڕۆکەی کەسایەتیەکی سیاسی تێکدەشکێت و دەکەوێتە خوارەوە، بێ ئەوەی ناوی بهێنێت، لەدوای ئەوە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێران (ئیبراهیم ڕەئیسی) و هاوەڵانی ڕوویدا لە مانگی ئایاری 2024.