ئایا ڕاستە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد سودانی ئەم مانگە دوو مووچە دەدات بە کارمەندانی شارەوانی؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "سودانی بڕیاری مووچەیەکی دا بۆ فەرمانبەرانی شاروانی عێراق بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما, یانی ئەم مانگە دوو مووچە پێکەوە وەردەگرن".

ڕونکردنەوە

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە نادروستە، بەو پێیەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران (محمد شیاع سودانی) فەرمانی کردووە بە خەرجکردنی پاداشتێکی دارایی بۆ ئەو کارمەندانەی شارەوانی کە دامەزراون بە هەمیشەیی، هەروەها دوو هێندە کردنی کرێی ئەو کارمەندانەی شارەوانی کە بە کرێی ڕۆژانە کار دەکەن، تەنها لەو ڕۆژانەی دەبێتە پشووی فەرمی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

لە ماوەی ڕابردوودا لە چەندین پارێزگای عێراق پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاوو بەرزبوونەوە کە بووە هۆی ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و ئەمنییەکان.