ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا کەشتی ئایزنهاوەر بە کونێکی گەورەوە لە پێشەکەی دەردەکەوێت ؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی "ئایزنهاوەر" نیشان دەدات کە کونێکی گەورە لە پێشی کەشتیەکە دروست بووە بەهۆی بۆردومان کردنی.
ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی دەستکاری کراوە بە زیادکردنی کونێکی گەورە لە پێشەوەی کەشتیەکە بۆ ئەوەی بەو شێوەیە دەربکەوێت، هەروەها ئەو گرتە ڤیدیۆیە تۆمارکراوە لەسەر نەخشە کە بنکەی دەریایی سەربازی نۆرفۆلک نیشان دەدات لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا.

جێی باسە وتەبێژی سەربازی هێزە چەکدارەکانی یەمەنی سەربە هێزەکانی حوسی (یەحیا سەریع) پێشتر ڕایگەیاندبوو کەوا:

"6 ئۆپەراسیۆنی سەربازیان ئەنجام داوە کە یەکێکیان دووبارە بە ئامانجگرتنی کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی ئایزنهاوەر بوو، یەکێکی کەشیان بە ئامانجگرتنی کەشتیەکی سەربازی ئەمریکی ئەمریکی بوو، 4 ئۆپەراسیۆنەکەی دیکە بۆ سەر کەشتی کۆمپانیاکان بوو کە قەدەغەکردنی تێپەڕبوونی کەشتیەکانیان شکاندبوو بۆ بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو".