ڕاستی ئەو هەواڵە چییە کە دەڵێت دادگاکانی سووریا پێش جەژنی ڕەمەزان زیاتر لە 3700 حاڵەتی هاوسەرگیریان تۆمارکردووە لە نێوان پیاوی عێراقی و ئافرەتی سووری؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "دادگاکانی سووریا زیاتر لە 3700 هاوسەرگیری لە نێوانی پیاوی عێراقی و ئافرەتی سووری تۆمارکراوە پێش جەژنی ڕەمەزان".

ڕاستییەکە
لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە نەگەشتین بە هیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی هەواڵی تۆمارکردنی 3700 گرێبەستی هاوسەرگیری لە نێوان پیاوی عێراقی و ئافرەتی سووری بسەلمێنێت.

جێی باسە کۆتا ئامار کە لەلایەن ئەنجومەنی دادوەری عێراق بڵاوکراوەتەوە ئاماری مانگی ئادار بووە کە لە بەرواری 21 نیسانی 2024 بڵاوکراوەتەوە.

هەروەها باڵیۆزی سووریا لە عێراق (سەتان جدعان دەندح)، لە لێدوانێکیدا کە لەلایەن ماڵپەڕی "اثر بریس" گواستراوەتەوە لە بەرواری 15 کانوونی دووەمی 2024، ڕایگەیاندووە کەوا 5000 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراوە لە ساڵی 2023 لە نێوان ئافرەتی سووری و پیاوی عێراقی.