ڕاستی هەواڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی 2024 چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخراوە کە بڕیاربوو لە بەرواری 10 حوزەیرانی 2024 بەڕێوەبچێت.

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵە ساختەیە، بەو پێیەی هیچ لایەنێکی باڵای حکومەتی عێراق یاخود حکومەتی کوردستان بڕیاری هاوشێوەی ڕانەگەیاندووە کە باس لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بکات.

هەروەها کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر، لە ڕێی بەیاننامەیەکەوە کە لە هەژماری فەرمی فەیسبوک بڵاویانکردوەتەوە، گشت ئەو هەواڵانەیان ڕەتکردوەتەوە کە باس لە دواخستنی هەڵبژاردن و ڕاگرتنی ڕێکارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن دەکات.

لەلای خۆیەوە وتەبێژی کۆمسیۆن (جومانە غەلای) بۆ شەفەق نیوز گشت ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ڕاگرتنی ڕێکارەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات، و دوپاتیکردەوە کە

ۆمسیۆن بەردەوامە لە ڕێکارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن بەبێ وەستان

هەروەها گوتی

کۆمسیۆن بەردەوامە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەپێی ستانداردە جیهانیەکان و ستانداردەکانی کۆمسیۆن بەپێی خشتەی کار و کات

لە بەرواری 3 ئاداری 2024 ،سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی هەرێمی واژوو کرد کە تێیدا کاتی هەڵبژاردنی شەشەم خوولی پەرلەمانی کوردستانی تێدا دیاری کرد، لە 10 حوزەیران داهاتوو.

پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممەی 18 ئاداری 2024 ڕایگەیاند کەوا بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ناکات، و هەڕەشەی جێهێشتنی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق کرد لە ئەگەری پابەندبوونی لایەنە سیاسییەکان لە بەغداد بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتننانەی کە بووە هۆی دروستبوونی حکومەتی عێراق.

ئەو بڕیارەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی هات سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لە بەرواری 21 شوباتی 2024 دادگای فیدراڵی چەند بڕیارێکی دەرکرد سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە لە نێویاندا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کورسیەکانی "کۆتا" بوو کە تایبەتە بە کەمینەکان، هەروەها کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ سەرپەرشتی هەڵبژاردن بکات لەجیاتی کۆمسیۆنی باڵای کوردستان.

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (مەسعود بارزانی) بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی کۆتا پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە"لێدانێک بۆ هاوبەشی و پێکەوە ژیان" ناوبرد.