ئایا ئەو ڤیدیۆیەی کە تێیدا ئاڵای تورکیا دا دەگیرێت لە کوردستان نوێیە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "بژی گەنجانی هەولێر ئاڵای تورکیان داگرتووە و خستیانە ژێر پێیەکانیان".

ڕوونکردنەوە

ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە پێشتر لە ساڵی 2019 بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا چەند گەنجێک دەردەکەون لە کاتی داگرتنی ئاڵای تورکیا لە نێو چەندین ئاڵای کە، کە لەدەروەی پێشانگای کتێب لە سلێمانی جێگیر کرابوون.

واتا ڤیدیۆکە نوێ نییە و لە کاتی سەردانیکردنەکەی سەرۆکی تورکیا (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) بۆ هەولێر تۆمار نەکراوە.