ڕاستی ئەو وێنانە چییە کە بە شێوەی خۆڕاگری عێراق بە ئامانجگرتنی وێستگەکانی نەوتی ئیسرائیل لە شاری حەیفا دەسوڕێنەوە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دوو وێنە بڵاوکراونەتەوە گوایە سووتانی کێڵگەیەکی نەوتی ئیسرائیلە لە شاری حەیفا دوای ئەوەی لەلایەن هێزی مقاوەمەی عێراقی بۆردومانکرا.

ڕاستییەکە

ئەو دوو وێنەیە کۆنن و هیچ پەیوەندیەکیان نیە بەو ڕاگەیەندراوەی کە لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامی عێراقی بڵاوکراونەتەوە لە بەرواری 6 نیسانی 2024، سەبارەت بە ئامانجگرتنی پاڵاوگەیەکی نەوتی ئیسرائیل بە درۆن،بەپێی بەیاننامەکەی مقاوەمەی عێراقی ئەو هێرشانە وەکو وڵامێکە بۆ ئەو کوشتارگانەی ئیسرائیل کە دژی فەلەستینیەکان دەیکەن.
وێنەی یەکەم کە لەسەرەوەیە، دەگەڕێتەوە بۆ گڕگرتنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیسماعیلیە لە میسر لە سەرەتای تشرینی یەکەمی 2023.

وێنەی دووە کە لە خوارەوەیە، پێشتر لە ناوەڕاستی ئابی 2023 بڵاوکراوەتەوە.

ئەوەش پەیوەندی ئەو دوو وێنەیە بە بۆردومانەکانی ئەم دواییەی سەر ئیسرائیل لەلایەن مقاوەمەی عێراقی ڕەتدەکاتەوە.