ئایا هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەژی ئەمین بەهۆی هێرشە موشەکیەکانی ئەم دواییەی هەولێر ڕاستە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "ئەژی ئەمین و پێشڕەو دزەیی لە موشەکبارانەکەدا گیانیان لەدەستداوە".
ڕاستییەکە
هەواڵی گیان لەدەست دانی (پێشڕەو دزەیی) ڕاستە،بەهۆی بۆردومانی ماڵەکەیەوە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە گیانی لەدەستدا گیانی لەدەست دا لەگەڵ کچە یەک ساڵانەکەی.
بەڵام هەواڵی گیان لەدەستدانی (ئەژی ئەمین) سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری ڕاست نیە و هێشتا لە ژیاندا ماوە، لە هەژمارە فەرمیەکانی پۆستێکی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێر دەکات و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانیەکان کرد.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی