ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە دەستگیرکردنی چەند چەکدارێکی سوری لەلایەن حوسییەکانەوە نیشاندەدات، کە بە پشتگیری سعودیە و تورکیا نێردراون بۆ یەمەن؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "دوای ئەوەی بە هاوکاری تورکیا و سعودیە هێزی سوری ڕەوانەی یەمەن کرا لە لایەن حوسییەکانەوە دەست بە سەر کران".
ڕاستییەکە
ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی دەستگیرکردنی هێزی سوری لە یەمەن دەکات کە بە هاوکاری تورکیا و سعودیە ڕەوانەی یەمەن کراون، چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی دەرکەوت ڤیدیۆکە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2020 و لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا تۆمارکراوە.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە پێشتر لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بەرواری 26 ئایاری 2020 بڵاوکراوەتەوە، کە دەستگیرکردنی چەند چەکدارێکی سوری لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا نیشاندەدات.
بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان و سەرچاوە مەیدانییەکان، حوسییەکان توانیویانە کۆنترۆڵی شاری مەخا و بەندەرەکەی بکەن، هەروەها پێشڕەویی بکەن لە ناوچەکانی حەیس، خوخە و ذوباب، و بگەنە ناوچە نزیکەکان لە تەنگەی باب مەندەب. هەروەها، حوسییەکان کۆنترۆڵی دوورگەی ستراتیژی میون (بریم)یان کردووە، کە لە دەروازەی ئەم تەنگەیەدا هەڵکەوتووە.
لە بەرامبەردا، هێزە حکومییەکانی یەمەن و هاوپەیمانەکانیان خەریکی ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی خۆیانن و هێرش و پەلامار دەکەنە سەر بنکەکانی حوسییەکان، بە تایبەتی لە بەرەکانی تەعز و کەناری ڕۆژئاوای، بە مەبەستی ڕاگرتنی پێشڕەویی ئەو گرووپە و گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەی کە لەدەستیان داوە.
لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕەکان لە ناوخۆی یەمەن، حوسییەکان هێرشەکانیان دژی سعودیە توندتر کردووە و ڕایانگەیاندووە کە هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک ئەنجام داوە و بنکە سەربازییە سعودییەکانیان کردووەتە ئامانج، لە کاتێکدا سەرچاوە حوسییەکان سعودیەیان تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر بنکەکانی ئەو گرووپە لە باکووری یەمەن.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی