ئاگاداری ئەو فێڵە بن کە لەلایەن چەند پەیجێکی ساختەوە دەکرێت بەناوی (کۆمپانیای فنجان بۆ ئاڵوگۆڕ)
چەند ڕاپۆرتێکمان پێگەیشت لەلایەن چەند کەسێکەوە کە فێڵیان لێکراوە و پارەیان لێ دزراوە لەلایەن چەند پەیجێکی ساختەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە ئەمساڵ دروستکراون و خۆیان وەکو پەیجی فەرمی (شركة فنجان للصرافة) دەناسێنن و لەلایەن چەند هەژمارێکەوە بەڕێوەدەبرێن کە شوێنەکەیان لە (تورکیا) نیشاندەدات.
ئەو پەیجە ساختانە ئیدیعای ئەوە دەکەن کە دەتوانن لە ڕێگای حیجزی ئەلیکترۆنی دۆلار بەدەست بهێنن بە نرخی فەرمی بانک لە ڕێگای پڕکردنەوەی فۆڕمێکەوە کە لە ڕێی بەستەرێک بڵاوی دەکەنەوە لەسەر پەیجەکانیان، لە دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە خانەیەک هەیە بەناوی پارەدانی ئەلیکترۆنی.
ئەوانەی لە پشت ئەم پەیجانەن هەڵدەستن بە پەیوەندی کردن بەو کەسەی فێڵیان لێ کردووە و هەڵدەستن بە ناردنی زانیاری هەژمارێک لە ڕێگای وەتسئاپەوە، کە داوای لێدەکات پارەکەی بۆ بنێرێت لە ڕێگای یەکێک لە کارتە ئەلیکترۆنیەکان یاخود پارەدانی ئەلیکترۆنی، بۆ پشتڕاستکردنەوەی حیجزەکە و بەدەستهێنانی (QR Code) کە لەناوخۆ ناسراوە بۆ (بارکۆد)، کە بەکاریدەهێنێت کاتێک دەگات بە فڕۆکەخانەی بۆ بەدەستهێنانی ئەو بڕە پارەیە بە دۆلار لە لقێکی کۆمپانیاکە لە فڕۆکەخانە.
شێوازی حیجزکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی ڕوونکراوەتەوە لە پەیجی فەرمی (کۆمپانیای فینجان) لە فەیسبووک کە نزیکەی 36 هەزار فۆڵۆوەری هەیە و لە بەرواری 2 شوباتی 2021 دروستکراوە، لەلایەن چەند کەسێکەوە بەڕێوەدەبرێت کە لە عێراقن و بەبەردەوامی ئاگاداری بڵاودەکەنەوە سەبارەت بەو پەیجە ساختانەی خۆیان وەکو ئەوان دەناسێنن، هەروەها بەدەستهێنانی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ گەشتیاران لە لقەکانی کۆمپانیاکە دەکرێت لە پارێزگاکان بەبێ حیجزی پێشوەختە، هەروەها فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی لە ڕێگای پارەدانی کارت یاخود پارەدانی ئەلیکترۆنی بوونی نییە.
ئەمەش ئەو میکانیزمەیە کە بانکی ناوەندی عێراق ڕێنمایی داوە کە لەلایەن بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕەوە پەیڕەو بکرێت، کە لە 14 ی تەمموزی 2024 ەوە کاری پێدەکرێت.
ڕێگاکەی پێشوو لە ڕێگای حیجزکردنی ئەلیکترۆنی بوو بە پڕکردنەوەی فۆڕمێک کە زانیاریە کەسییەکانی هاوڵاتیەکەو بەڵگەنامە فەرمیەکانی لەگەڵ وێنەیەکی سێڵفی داواکارەکە دەویست، ئەوەش لەلایەن پەیجە ساختەکانەوە سوودی لێ بینرا بۆ دروستکردنی فۆڕمێکی ساختە هاوشێوەی فۆڕمە ڕەسەنەکەی کۆمپانیای فینجان و زیادکردنی خانەی (پارەدانی ئەلیکترۆنی) بۆ فێڵکردن لە هاوڵاتیان.