ڕاستی سڕینەوەی ناوی پارێزگای ئەنباری عێراق و نیمچە دورگەی سینای میسر لە نەخشەی گووگڵ چییە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "گۆگڵ بیابانی ڕۆژاوای عێراق لە نەخشەی عێراق جودا دەکاتەوە دوێنێ هەندێ کۆمێنتم نووسی بۆ چەند پۆستێک گووتم خەڵکی غەزە دێنن بۆ ئەو ناوچەیە".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە و ڕاست نییە، گوگڵ ناوی پارێزگای(ئەنبار) لە نەخشە نەسڕیەتەوە، بەڵکو لە کاتی سێرکردنی نەخشەی عێراق لە گوگڵ ناوی پارێزگاکان دەرناخات بەڵکو سەنتەر و ناوچە سەرەکیەکانی پارێزگاکە دەردەخات، بۆ نموونە کاتێک سێری پارێزگای(ئەنبار) دەکەیت وشەی (ناسڕیە) دەبینیت چونکە سەنتەری پارێزگاکەیە، بەڵام کاتێ لە خانەی گەڕان ناوی پارێزگاکە دەنوسیت و بۆی دەگەڕێی گشت پارێزگاکەت بۆ دیاری دەکات و جیای دەکاتەوە لەوانیتر و کاتێک دەیهێنێتە پێشەوە ناوی پارێزگاکەت بە ڕونی نیشان دەدات.
هەمان تێڕوانینە بۆ پارێزگای سینای میسر، کە هەواڵێک بڵاوبووەتەوە گوایە
"سینا لە نەخشەکانی گوگڵ سڕاوەتەوە"
لە کاتی سێرکردنی نەخشەی گوگڵ ناوی سینا دەرناکەوێت بەڵکو ناوی سەنتەرەکانی دەردەکەوێت، العريش (سەنتەری پارێزگای سینای باکوور) و الطور (سەنتەری پارێزگای سینای باشوور) نیشان دەدات.
هەروەها (مەروە خوست) بەڕێوبەری پەیوەندیە گشتیەکانی کۆمپانیای گوگڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی (العين الإخبارية) سەبارەت بە دەرنەچوونی ناوی نیمچە دوورگەی سینا لە سەر نەخشە ڕایگەیاند
"لەبەر ئەوەی نەخشەکانی گوگڵ ناوی پارێزگاکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نیشان نادات لە کاتی سێرکردنی نەخشەکە بەڵکو تەنها لە کاتی گەڕان بۆی دەردەکەوێت".