ڕاستی ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە فڕۆکەیەکی جۆری A-10 ی ئەمریکی پیشان دەدات، لە کاتى جەنگدا لەلایەن ئێرانەوە بە مووشەکێک پێکراوە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ئەمە ئەو فڕۆکەی ئەمریکایە لە کاتى جەنگدا لەلایەن ئێرانەوە بە مووشەکێک پێکرا".
ڕاستییەکە
ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە گوایە فڕۆکەیەکی جۆری E-10ی ئەمریکی پیشان دەدات کە لەکاتی جەنگدا لەلاین ئێرانەوە بە موشەکێک پێکرا، ڕاستەقینە نییە و بە تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە، کە وێنەیەکی کۆنی ساڵی 2003 بەکارهێنراوە و گۆڕدراوە بۆ ڤیدیۆ.
لە کاتی شیکردنەوەی ڤیدیۆکە بە بەکارهێنانی ئامرازە تایبەتەکانی شیکاری ڤیدیۆ، ئەنجامەکان دەریانخست کە ناڕاستەقینەیە و بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

هەروەها گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە ئەو وێنەیەی ڤیدیۆکەی لێ دروستکراوە پێشتر لەلایەن ماڵپەڕە هەواڵییەکان بڵاوکراوەتەوە، و کە فڕۆکەیەکی جۆری A-10 Warthog، زانیاریەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فڕۆکەکە لە 9ی نیسانی 2003 کراوەتە ئامانج، لەکاتێکدا فڕۆکەکە بە ژمارە زنجیرەی 80-0258 لە بنکەی ئاسمانی ئەحمەد ئەلجابر لە کوێتەوە هەڵفڕی، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لەکاتی نزیکبوونەوەیان لە بەغدا، و لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سیخوڕی ئاسمانی لە بەرزایی نزمدا بۆ سوودی فەرماندەیەکی کاروانەکانی هاوپەیمانان، بزوێنەری لای ڕاستی لەلایەن مووشەکێکەوە کرایە ئامانج.
شەڕ و پەرەسەندنی سەربازی نێوان ئەمریکا و ئێران لە کۆتایی مانگی شوباتی 2026 دەستی پێکرد، کاتێک ئەمریکا بە هاوکاری ئیسرائیلی داگیرکەر هێرشی ئاسمانی بەرفراوانی ئەنجامدا و شوێنە سەربازی و حکومییەکانی ناو ئێرانی کردە ئامانج.
دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان واشنتۆن و تاران دەستی پێکرد، بە نێوەندگیری وڵاتانی وەک سویسرا، پاکستان و عومان, ئەم دانوستانانە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییەکان و دامەزراندنی ئاگربەست لە ناوچەی کەنداوی فارس بوو.
بەرپرسانی هەردوولا باسیان لە "پێشکەوتن" کرد لە دانوستانەکاندا، بەڵام ناکۆکی لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم و سزاکان بەردەوام بوو. لە مانگی نیسانی ساڵی 2026دا، سەرەڕای پێکدادانی نوێی دەریایی لە گەرووی هورمز، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بەردەوام بوون. ئەمریکا پێشنیاری ئاگربەستی 60 ڕۆژەی کرد وەک پێشەکییەک بۆ ڕێککەوتنێکی فراوانتر، بەڵام ئێران هەندێک لە مەرجەکانی بە قبوڵنەکراو زانی.
هێشتا دانوستانەکان بەردەوامن لە کاتێکدا نیگەرانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئەگەری پەرەسەندنی سەربازی فراوانتر و کاریگەرییە لەسەر ئابووری جیهانی و نرخی نەوت و سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە.
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی