ئایا ئەم گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکراوەتەوە هێرشە موشەکیەکەی ئەم دواییانەی سەر هەولێرە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "سیستمی بەرگری C-RAM لە بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانان بەرپەرچی هێرشە موشەكییەكان دەداتەوە كە دەكرێتە سەر بنكەكە".

ڕونکردنەوە

ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2022 کە ساتی بە ئامانج گرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکایە بە موشەک لە بەغداد، گرتە ڤیدیۆیەکە سیستەمی سی-ڕام نیشان دەدات کە چۆن بەرپەرچی هێرشەکە دەداتەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم پۆستە دوای ئەوە دێت کە چەند ناوچەیەکی هەولێر بە موشەک بە ئامانج گیران کە چەندین شەهید و بریندار لێکەوتەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (مەسرور بارزانی) داوای لە حکومەت فیدراڵی کرد کە هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی کە بەرامبەر هەلێر دەکرێت.

لەلای خۆیەوە سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەیان لە ئەستۆ گرت بەپێی ئەوەی دەیڵێن ئەم هێرشانە بۆ تێکدانی چەند بنکەیەکی سیخوڕی و کۆبونەوەی گروپە تیرۆریستیەکانی دژ بە ئێران بوو.