ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە ساتی بەردانەوەی ئاوە لەلایەن تورکیاوە بەرەو ڕووباری دیجلە و فوڕات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ڤیدیۆیەک کە لە لایەن هاوڵاتییانەوە دەستاو دەستکراوە کە تێیدا کاتی گەیشتنی ئاو رووبارەکا بە خاکی عێراق دوای گرتنەوەی لە لایەن تورکیا".
ڕونکردنەوە
سەرەڕای ڕاستی هەواڵی بەردانەوەی ئاوی زیاتر لەلایەن تورکیاوە بۆ دیجلە و فوڕات، بەڵام ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2024، کە ساتی بەردانەوەی ئاوە لە بەنداوی سەردەشت لە ئێران بە ئاڕاستەی زێی بچووک.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت ڤیدیۆکە لە لایەن هەژمارێکی ئینستاگرام لە بەرواری 9ی ئەیلولی 2024 بڵاوکراوەتەوە، کە ساتی بەردانەوەی ئاوە لە بەنداوی سەردەشت کە دەکەوێتە پارێزگای سەردەشت لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران لە نزیک سنووری هەرێمی کوردستانی عێراق، بۆ زێی بچووک، بۆ ڕووباری زێی بچووک کە لە بەرزاییەکانی ڕۆژئاوای ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت و بە پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوکدا تێدەپەڕێت پێش ئەوەی بچێتە ناو ڕووباری دیجلە.
لای خۆیەوە مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 1ی تەمووزی 2025 لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە و تاوتوێی پەیوەندی و پرسە گرنگەکانی هەردوولایان کرد، پرسی ئاو لە پێشینەی بابەتەکانی کۆبوونەوەکەدا بوو، ئەردۆغان ڕازی بوو بە داواکاری مەشهەدانی بۆ ئازادکردنی 420 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا، کە لە 2ی تەمموزی 2025 دەستپێدەکات.
شایەنی باسە ئاوی عێراق نزمترین ئاستی تۆمارکردووە لە ماوەی 80 ساڵدا، ئەمەش بەهۆی لاوازی وەرزی بارانبارین و کەمبوونەوەی لێشاوی ئاو لە ڕووبارەکانی دیجلە و فوراتەوە کە سەرچاوەی سەرەکی ئاوی وڵاتەکەن، وەزارەتی سامانە ئاوییەکان لەم دواییانەدا پشتڕاستی کردەوە کە کەم ئاوی لە چاو ساڵی ڕابردوو خراپترە.

