ڕاستی ئەو لێدوانە چییە کە خراوەتە پاڵ ئومێد خۆشناو سەبارەت بە هەبوونی گلەیی لە خەڵک؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێدوانێک بڵاوکراوەتەوە گوایە ئومێد خۆشناو وتوویەتی "گلەییمان لە خەڵک هەیە".
ڕونکردنەوە
ئەو لێدوانەی کە خراوەتە پاڵ پارێزگاری هەولێر چەواشەکارانەیە، سەبارەت بە هەبوونی گلەیی لە خەڵک.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەرواری 28ی حوزەیرانی 2025 وتی "ڕێگای خەبات هەولێر شوفێر گلەیی هەیە خەڵکی قەزای خەبات گلەیی هەیە خەڵکی کۆمەڵگاکانی ئەو چواردەورە گلەییان هەیە، وە خەڵکی کۆمپانیای و کەرت تایبەتیش لەو شوێنە کار دەکەن گلەییان هەیە، ئێمەش وەکو حکومەت گلەییمان هەیە".
هەروەها ڕایگەیاند" بەڵام کاتێک شەقامەکە هەڵدرایەوە ژێرخانەکەی دروست نەبوو لە ڕابردوو زۆر بە پاکی و بە نەزیهی دروست نەکرا بوو".
هەروەها لە بەرواری 28 حوزەیرانی 2025 ،ئومێد خۆشناو لە ڕێگەی کۆمێنتی پۆستەکەوە ڕایگەیاند " من بەهیچ جۆرێک قسەی وام نەگۆتییە، تکایە واز لە درۆکردن بهێنن".
لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو لێدوانەی خراوەتە پاڵ ئومێد خۆشناو، نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، بەو پێیەی ئۆمێد خۆشناو لەسەر هەژمارە فەرمییەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هیچ لێدوانێکی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە، هەروەها هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی باوەڕپێکراو لێدوانی هاوشێوەی لە زاری ئومێد خۆشناو نەگواستوەتەوە، هەروەها هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراومان نەدۆزییەوە لە کاتی گەڕان لە وێبگەڕی گوگڵ بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی.

