ڕاستی ئەو لێدوانە چییە کە خراوەتە پاڵ حاجی کاروان گوایە وتوویەتی " ئەوەی خامنەیی دەیکات جیهادە و داوا لە خەڵک دەکەم کۆمەکی ئێران بکەن"؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "حاجی کاروان دەڵێت: ئەوەی خامنەیی دەیکات جیهادە و داوا لە خەڵک دەکەم کۆمەکی ئێران بکەن".

ڕاستییەکە

هەواڵی ساختە سەبارەت بە لێدوانێکی حاجی کاروان گوایە وتوویەتی " ئەوەی خامنەیی دەیکات جیهادە و داوا لە خەڵک دەکەم کۆمەکی ئێران بکەن".

لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، بەو پێیەی حاجی کاروان هیچ لێدوانێکی هاوشێوەی نەداوە، هەروەها هیچ سەرچاوەیەکمان نەدۆزییەوە کە پاڵپشتی ئەو هەواڵە بکات لە کاتی گەڕان لە وێبگەڕی گوگڵ بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی، هەروەها ههچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی باوەڕپێکراوی هەواڵی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە.

لای خۆیەوە، حاجی کاروان لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بەرواری 19ی حوزەیرانی 2025، ڕایگەیاند "بەڕێزان هەر چی لەم پەیجەی خۆم نەبو باوڕ مەکەن..حاشا من نە قسەی وائەکەم نە کردوەمە…بەیجی کورد بینە ودیارە سەر بەکێیە".