ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە بڵاوەپێکردنی هێزە کوردییە دابڕاوەکانە لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری مەریوان دابەزینە ناو شارە کوردییەکان و داوای شۆڕشی کوردان دەکەن بۆ کۆتای هێنان بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران".

ڕاستییەکە

ئەو ڤیدیۆیەی گوایە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران نیشان دەدات، کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2021، بەو پێیەی ئەندامانی ئەو حیزبە وەک بەشێک لە ڕێکخراوەکانی شارەکە دەبینرێن، زۆرجار لە کاتی بۆنە و ئاهەنگەکاندا دەردەکەون.

گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدابح چەمد گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت ڤیدیۆکە ئایاری 2021 لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا هێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە شاری شنۆی ئێران دەردەکەون، کە بەشێکن لەو ڕێکخراوانەی ناو شار کە لەکاتی بۆنە و ئاهەنگەکان دەردەکەون.

ڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە لە کاتێکدایە کە سوپای داگیرکەری ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ی حوزەیرانی 2025، شوێنە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆردومانکرد، بەهۆیەوە ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازییەکان و زانایانی ئێران کوژران، هەر لەو ڕۆژەدا سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە لە کاردانەوەی ئەو هێرشانەدا، هێرشیان کردووەتە سەر دەیان ئامانج لە ناو خاکی داگیرکراوی ئیسرائیل.