ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە یاسر مەنسور بارزانی نیشاندەدات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "یاسر مەنسوور بارزانی لە مۆناکۆ دەردەکەوێت".

ڕاستییەکە

ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە یاسر مەنسوور بارزانی نیشان نادات، بەڵکو کەسێکە بەناوی جۆرج مارون.

بە ئەنجامدانی گەڕانی پێچەوانە بۆ چەند گرتەیەکی ڤیدیۆکە، دەرکەوت کە لە سەرەتاکانی ساڵی 2025 لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، لە ڕێگایەوە گەشتین بە ناسنامەی ئەو کەسەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کە بەرهەمهێنەرێکی ناوەڕۆکی فەرەنسییە و بە ڕەچەڵەک لوبنانییە، بە ئارەزومەندێکی ئۆتۆمبێلی وەرزشی دادەنرێت. بە پێداچوونەوە بە هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند ڤیدیۆیەکمان دۆزییەوە کە هەمان ئۆتۆمبێل نیشاندەدات، کە هەمان تابلۆی لەسەرە.

لە کاتی بەراوردکردنی وێنەی یاسر مەنسور بارزانی لەگەڵ ئەو کەسەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە جیاوازی لە ڕووخسار و جەستەیان هەیە.