ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا ئاڵای بەحرەین لە پشت میری قەتەر دەردەکەوێت لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "عێراق بەهەڵە ئاڵای بەحرەین لە پشت میری قەتەر دادەنێ".
ڕاستییەکە
ئەو بانگەشەیە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو ئاڵایەی لە وێنەکە دەردەکەوێت ئاڵای قەتەرە، ژمارەی سێگۆشەی ئاڵای قەتەر 9 سێگۆشەیە و بەحرەین 5 سێگۆشەی هەیە، هەروەها گۆشەی کامێرا و ڕووناکی بووە هۆی ئەم سەرلێشێواوییە.
لە کاتی پشکنینی ئەو وێنەیەی کە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر نیشان دەدات، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ئەو ئاڵایەی لە پشتیەوە دەردەکەوێت ئاڵای قەتەرە نەک ئاڵای بەحرەین، سەرلێشێواندنەکە بەهۆی لێکچوونی شێوە سێگۆشەکانی دوو ئاڵاکەیە، هەروەها گۆشەی وێنەکە و ڕووناکییەکەی وایکردووە ڕەنگە مارۆنییەکە زیاتر وەک سوور دەربکەوێت.
بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆشتنی ئەمیری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی لە بەغدای پایتەختی عێراق لە ڕۆژی شەممە 17ی ئایاری 2025 پێش پێشکەشکردنی وتارەکەی لە 34ەمین لوتکەی عەرەبی، ئەمەش پرسیار و قسە و باسی لێکەوتەوە سەبارەت بە هۆکارەکانی ڕۆشتنی ناوبراوی.
فادی شەمەری، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕوونیکردەوە، ڕۆشتنی میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، بەشێک بووە لە "ڕێکخستنی پێشوەختە" بەهۆی پابەندبوونی دیکەوە، هەروەها ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە گوایە ڕۆیشتنی بە هۆی دواکەوتنی وتارەکەی بووە لوتکەکەدا، شەمەری دووپاتی کردەوە کە ئەمیر میوانێکی بەنرخی عێراق بووە، پێش دەستپێکردنی لوتکەش چەند دیدارێکی گرنگ لەگەڵیدا ئەنجام دراوە، جەختی لە بەهێزی و تایبەتی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
سەرەڕای زوو ڕۆیشتنی، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر تویتێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەسەر گرنگی لوتکەکە کردەوە و هیوای خۆی دەربڕی کە دەرئەنجامەکانی یارمەتیدەر بن بۆ بەهێزکردنی هاودەنگیی عەرەبی،هاوکات ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد لە میوانداریکردنی لوتکەکە و چەسپاندنی پەیوەندییە برایەتییەکان.

