ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە وێنەی دەرچوونی خوێندکارێکی زانکۆیەکی عێراقە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ئاهەنگی دەرچوونی کچە خوێندکارێکی عێڕاقی".
ڕاستییەکە
ئەو بانگەشەیە ساختەیە، و وێنەکە ناگەڕێتەوە بۆ خوێندکارێکی زانکۆیەکی عێراق، بەڵکو خوێندکاری زانکۆیەکی ئەمریکایە.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ وێنەکە، دەرکەوت وێنەکە لە بەرواری 11ی ئایاری 2025 بڵاوکراوەتەوە، لەلایەن هەژمارێکی ئینستاگرام بەناوی (viva_la_de_) کە دەگەڕێتەوە بۆ ئافرەتێکی ئەمریکی، نەک عێراقی وەکو لە پۆستە ساختەکە ئاماژەی پێدراوە.
هەروەها کاتێک گەڕاین بۆ ئەو ناوەی لەسەر بڕوانامەکە دەرکەوتووە، دەرکەوت دەگەڕێتەوە بۆ زانکۆی (Lone Star)ی ئەمریکی کە دەکەوێتە شاری هیوستن لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا.

