ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە کە گەنجێکی خەڵکی مەشهەد نیشاندەدات کە لە دوای مردنی و کفن کردنی بۆ ژیان دەگەڕێتەوە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "گەنجێکی شاری مەشهەدی ئێران بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا. دوای شۆردن و کفن کردن، کاتێکیش ویستیان بینێژن زیندوو بووەوە".

ڕاستییەکە

ئەو بانگەشەیە ساختەیە، ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ نوادن لە فیلمێکی تورکی.

گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ گرتەیەک لە فیلمێکی تورکی بەناوی Dirilen Asker "سەربازی نێردراو".

ڤیدیۆیەکمان دۆزیەوە کە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە بە هەمان ناوی فیلمەکە لە ساڵی 2018، کە هەمان ئەو دیمەنانە پیشان دەدات کە لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکە هەیە، کە گەنجەکە هەڵدەستێت و دوای مردنی و زیندوو دەبێتەوە.

هەروەها هەمان ڤیدیۆمان دۆزیەوە، کە ئەکتەری گەنج و ئەستێرەی فیلمەکە لە هەژماری تیک تۆکەکەی لە ساڵی 2020 بڵاویکردوەتەوە، لەگەڵ ڤیدیۆی پشت پەردەی دیمەنی زیندووبونەوەی.