ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بلاوکراوەتەوە کە لابردنی بتەکانی هیندستان نیشاندەدات دوای ئەوەی پاکستان پەرستگاکانی هیندۆسی کردە ئامانج؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "دوای ئەوەی پاکستان بڕیاری دا پەرستگاکانی هیندستان بۆردومان بکات هیندییەکان لەترسان خێرا بڕیاریاندا خواکانیان بگوێزنەوە بۆ شوێنێکی نادیار نەوەک شتێکیان لێ بەسەر بێت".

ڕاستییەکە

ئەو بانگەشەیە ساختەیە، ڤیدیۆکە پەیوەندی بە هیچ ڕووداوێکی توندوتیژی و بە ئامانجگرتنی پەرستگاکانەوە نییە، بەڵکو لایەنێکی فێستیڤاڵێکی ساڵانەی ئایینی لە هیندستان نیشاندەدات.

دوای پشتڕاستکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوت کە ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگێکی ساڵانە کە ناسراوە بە "گانگش چاتورتی"، کە فێستیڤاڵێکی هیندۆسییە و بۆ ڕێزگرتن لە خوداوەند "گانێش" کە یەکێکە لە خوداوەندە دیارەکانی ئایینی هیندۆسی.

بەپێی بیروباوەڕی هیندۆسەکان، گانیش هێمای حیکمەت و بەختی باش و لابردنی ئاستەنگەکانە، بە دروستکردنی پەیکەرەکە لە گڵ کە لە ماڵ و گۆڕەپانەکاندا دەڕازێنرێتەوە و نمایش دەکرێت، پاشان لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا لە ئاودا (دەریاچە یاخود دەریا) نوقم دەکرێت.

مومبای ناوەندێکی سەرەکییە بۆ هەزاران بەشداربووی ئەم فێستیڤاڵە کە چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت بە کاروانی گەورە و کۆتایی دێت بە نوقمکردنی پەیکەرەکان لە ئاودا، بەو باوەڕەی کە هەڵوەشاندنەوەیان نیعمەت و زانیاری لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

شایانی باسە کە ماڵپەڕی "تحقق" لە بەرواری 9ی ئایاری 2025 ڕاستی ئەو بانگەشەیەی بڵاوکردوەتەوە.