ڕاستی کۆبوونەوەی عەلی حەمەساڵح و شاسوار عەبدولواحید و ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی بۆ ناشرینكردنی پڕۆژەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "عەلی حەمەساڵح و شاسوار عەبدولواحید بە نهێنی کۆبونەوە و ڕێککەوتن لەسەر هاوپەیمانی بۆ شێواندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای نەبوونی متمانە لە نێوانیاندا، شاسوار بەڵێنی دا کەناڵێکی ڕاگەیاندن بۆ عەلی دابمەزرێنێت".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵە ساختەیە، بەو پێیەی عەلی حەمەساڵح، سیاسەتمەداری کورد، ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و لە کۆمێنتی پۆستێکدا لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە بە "درۆ و بوختان" وەسفی کرد.
هەروەها هیچ لایەنێکی فەرمی یاخود دەزگایەکی ڕاگەیاندن هیچ هەواڵێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو لایەنە یاخود ڕێککەوتنێکی لەو جۆرەی بڵاو نەکردوەتەوە.
لە شوباتی 2025، پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ئادەم عوسمان سلێمان، شۆفێری پەرلەمانتاری پێشوو عەلی حەمەساڵحی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی وێنەی ئەو شوێنانەی گرت کە بە "هەستیار" ناوبران، وەک بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی زانیارییەکان، دواتر ئەو گرتە ڤیدیۆییانە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکرانەوە، ئەمەش وایکرد دەزگا ئەمنییەکان تۆمەتباری بکەن بە هەوڵی تێکدانی نسەقامگیری ناوچەکە.
عەلی حەمەساڵح کێیە؟
سیاسەتمەدارێکی کوردە لە دایکبووی ساڵی 1984ە، وەک ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان کاری کردووە، هەروەها بەشداری لە لیژنە دارایی و ئابوورییەکان کردووە، لە مانگی ئازاری ساڵی 2023 دەستی لە پەرلەمان کێشایەوە.

