جیهادی نیکاح: ڕاستییەکەی و دروستبوونی

دەستەواژەی "جیهادی نیکاح" ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بە ژنان وەسف کراوە کە ئەوەی لە "هاوسەرگیری کاتی" دەچێت لەگەڵ چەکدارانی سەر بە گروپە چەکدارەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان، بە بیانووی دابینکردنی پشتیوانی ئەخلاقی بۆیان، ئەم دەستەواژەیە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2013 لەلایەن بانگخوازی میسری محەمەد سەعید ڕسلان لە یەکێک لە وتارەکانیدا لە پارێزگای مەنوفییە لە باکووری قاهیرە دەرکەوت، دوای ڕووخانی ڕژێمی ئیخوان موسلیمین لە میسر لە هاوینی 2013، لە وتارێکدا بۆ ئیخوان موسلیمین لە میسر ڕایگەیاند:

ئیخوانەکان بیرۆکەی خۆ تەقاندنەوەیان داهێنا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان لە جیهاد، ئەوان ئارەزووی جیهادیان هەیە، تەنانەت ئەگەر جیهادی نیکاحیش بێت، ئایا جیهاد و ئاشتیە.

پاشان لە ساڵانی 2013 و 2014 هەواڵێک لە ڕۆژنامە عەرەبی و ئێرانییەکان بڵاوبووەوە و تیایدا باس لەوە کرا کە "ناسر عومەر بانگخوازی سعودی ڕێگەی بە جیهادییەکان لە سوریا و عێراق دابوو لەگەڵ مەحارمەکانیان نیکاح بکەن" ، بەبێ پشت بەستن هیچ بەڵگەیەک.

دواتر سەلمێندرا کە ساختەیە و لە بەیاننامەیەک کە دواتر لە ماڵپەڕی ڕێگای ئیسلام و دەسەڵاتی بەرەنگاربوونەوەی دەنگۆ لە ساڵانی 2013 و 2014 بڵاوکرایەوە ڕەتکرایەوە، کە تێیدا دەڵێت؛

فەتوای ساختە دژی شێخ ناسر ئەلعومەر (نیکاحی مەحارم لە جیهاددا) کە لەلایەن ڕۆژنامەیەکی دڵسۆزی ڕژێمی نوسەیری لە سوریا هەڵبەسترابوو، شایەنی لێدوان لەسەری نەبوو، چ جا وەڵامدانەوەی، ئەگەر ئەو پەیامانە نەبوایە کە لە شوێنکەوتووان و هەوادارانی شێخەوە هاتبوون و داوای بەیاننامەیەکیان دەکرد کە ڕەتی بکاتەوە، هەرکەسێک مەنهەجی شێخ و یەکدەنگیی زانست و فەتواکانی بزانێت، گومانی تێدا نییە کە ئەم فەتوای گوماناوییە فەتوایەکی درۆ و هەڵبەستراوە. ئەم درۆیە و درۆیەکانی تر کە جارجارە بڵاودەبێتەوە، ناتوانن کەناڵی شێخ تێکبدەن، یاخود گومان لە دڵ و مێشکی هەرکەسێکدا دروستبکات کە شێخ (ناسر العومەر) و لێشاوی بەردەوامی زانست و میتۆدەکەی بناسێت، کە تێیدا پەیڕەوی - الحمد اللە- سوننەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەکات،سەلامی خوای گەورە لەسەر ، هاوەڵانی، شوێنکەوتوانی، و نەوە سەرەتاییەکانی ئەم میللەتە، و فەتوا لەسەر بنەمای بەڵگەی بنەمادار لە قورئان و سوننەت دەردەکات.

دواتر خرایە پاڵ بانگخوازی سعودی محمد ئەلعرێفی، کە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە فەتوایەکی دەرکردوە کە ڕێگەی بەو جۆرە پەیوەندیانە لەگەڵ ژناندا داوە، بەڵام دواتر ئەلعرێفی لە ساڵانی 2013 و 2017 ڕەتیکردەوە کە هیچ فەتوایەکی فەرمی لەسەر ئەو بابەتە دەرکردبێت و لە یەکێک لە وتارەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی سەبارەت بە جیهادی نیکاح خراوەتە پاڵ ئەو "قسەیەکی درۆیە کە هیچ کەسێکی عەقڵانی نایڵێت".

ئەلعرێفی دەزگای هەواڵگری پێشووی سوریای تۆمەتبار کرد بەوەی لە پشت بەستنەوەی ناویەوەن بەو شتەی کە بە "فەتوای جیهادی نیکاح " ناسراوە.

هەروەها ئەلعرێفی ئاماژەی بەوەدا کە بەشێک لەو وێنە و تویتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو، بە بەکارهێنانی بەرنامەی دەستکاریکردنی وێنە دروستکراون، وەک فۆتۆشۆپ، هەروەها هەڵەی ئاشکرایان تێدایە، وەک تێپەڕاندنی سنووری ئەو پیتانەی کە لە تویتێکدا ڕێگەپێدراوە.

ئێمە تەنها پشتمان بە ڕەتکردنەوەی ئەلعرێفی نەبەست، بەڵکو لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانمان ئەنجامدا و هیچ سەرچاوەیەکمان نەدۆزیەوە کە ئاماژە بەوە بکات کە ئەو لە پشت فەتوای "جیهادی نیکاح"ەوە بێت.

ڕۆژنامەیەکی فەڕەنسی ڕژێمی سوریا تۆمەتبار دەکات

لە ساڵی 2013، ئەلعەرەبیە لە زاری ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسییەوە بڵاویکردەوە، کە لە ساڵی 2013دا ڕایگەیاندبوو، ئەو جیهادە نیکاحەی لە سوریا باسی دەکرا، بوونی نییە، هەروەها لە لایەن میدیاکانی ڕژێمی سوریاوە (رژێمی پێشوو) داهێنراوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەیدا دژی شۆڕشگێڕان، دوای ئەوەی پێشتر وەک دزەپێکەر لە دەرەوەی وڵات وەسفی کردبوون، بۆ لێسەندنەوەی نەتەوایەتییان.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم چەمکە بۆ یەکەمجار لە کۆتایی ساڵی 2012 بە ئاشکرا لە "کەناڵی ئەلجەدید"ی لوبنانی دەرکەوت کە دڵسۆزی دیمەشقە، و دەستبەجێ لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دڵسۆزی ڕژێمی ئەسەدەوە دووبارە بڵاوکرایەوە.

"داهێنانی" ئەم بیرۆکەیە و بڵاوکردنەوەی لەلایەن میدیای دڵسۆزی ڕژێمی سوریا (ڕژێمی پێشوو) ئامانجی شۆککردنی بیروڕای گشتی ڕۆژئاوایە، ئەوەش بەگوێرەی ڕۆژنامەی "لۆمۆند".

ڕۆژنامەکە بەردەوام دەبێت و دەڵێت، بۆ ئەوەی متمانە بەم بابەتە بدات، خرایە پاڵ بانگخوازێکی بەناوبانگی سعودی لە ڕێگەی هاککردنی هەژماری تویتەرەکەی، ئەو وتاربێژە دەستبەجێ ڕەتیکردەوە کە ئەو تویتانەی نووسیبێت.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی وتاربێژەکە ڕەتیکردەوە فەتوای ڕێگەدان بە جیهادی نیکاحی دەرکردبێت، ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەی کر ڕووماڵی ئەو بابەتەیان کردبوو، دەستیانکرد بە ئاماژەدان بە "فەتوای سەرچاوەی نەناسراو" کە ڕێگە بە جیهادی نیکاح دەدات، بەبێ ئەوەی دان بەوەدا بنێن کە فەتواکە بێ بنەمایە و لەلایەن هیچ کەسێکەوە دەرنەچووە.

لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە، دەستەواژەی "جیهادی نیکاح" لە وەسفکردنی دۆخێکی دیاریکراو یاخود دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی تێپەڕیوە، ڕەهەندی سیاسی و میدیایی فراوانتری وەرگرتووە. لە چەندین چوارچێوەدا بەکارهێنراوە، بەتایبەتی لەلایەن هەندێک حکومەت و دەزگا میدیاییەکانی دژبە داعش، وەک بەشێک لە شەڕی دەروونی و پڕوپاگەندەی پەیوەست بە ململانێ چەکدارییەکان لە ناوچەکەدا، بەتایبەتی لە کاتی شەڕی سوریادا.

بەکارهێنانی فەرمی ئەم دەستەواژەیە

لێدوانە فەرمییەکان بەشداربوون لە بڵاوبوونەوەی ئەم دەستەواژەیە، وەک ئەوەی لە ساڵی 2013دا، وەزیری پێشووی ناوخۆی تونس، لوتفی بن جدو، کاتێک باسی لە ژمارەیەک ژنی تونسی کرد کەگەشتیان بۆ سوریا کردبوو بە مەبەستی ئەوەی کە ناوی لێنابوو "جیهادی نیکاح"، و گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکە بە دووگیانی، کاریگەری میدیایی ئەم لێدوانانە بەربڵاو بوو، و ئەو زاراوەیە بە خێرایی بوو بە شتێکی هەمیشەیی لە ڕووماڵکردنی ڕۆژنامەوانی و گفتوگۆی گشتیدا.

وەزارەتی ژنانی تونس ڕەتیدەکاتەوە

لە وەڵامی ئەو بانگەشەیەی وەزیری تونس، سوهام بادی، وەزیری کاروباری ژنان و خێزانی تونس، بوونی هەر حاڵەتێکی "جیهادی سێکسی"ی ڕەتکردەوە کە کچانی تونسی لە سوریا لێی تێوەگلابن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی و زانیارییەکی سەبارەت بەم بابەتە پێنەگەیشتووە.

بادی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ساڵی 2013 ڕایگەیاند کە:

وەزارەتی کاروباری ژنان نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە و داوای ڕوونکردنەوە دەکات سەبارەت بە بوونی ئافرەتی تونسی کە گەشتیان کردووە بۆ سوریا بۆ ئەنجامدانی بەناو جیهادی نیکاح، بەڵام هیچ وەڵامێکی فەرمی لەلایەن ئەو وەزارەتەوە وەرنەگرت.

دامەزراوەی ئاینی تونس ڕایدەگەیەنێت

لە ساڵی 2013، نورەدین خادمی، وەزیری ئەوکاتی کاروباری ئایینی تونس ڕایگەیاند کە فەتوای "جیهادی نیکاح" پابەندکەر نییە بۆ گەلی تونس یاخود دامەزراوەکانی دەوڵەت.

ئەو وەزیرە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی "شەمس ئێف ئێم"ی تونسی تایبەت، وتی:

ئەم شتانە قبوڵ ناکرێن، ئەمانە دەستەواژەی نوێن، جیهادی نیکاح مانای چییە؟ فەتواکان دەبێت لەسەر بنەمای ئاماژەی زانستی و میتۆدۆلۆژی و بابەتیی بن، هەر کەسێک فەتوا دەربکات، چ لە ناوخۆ بێت یاخود لە دەرەوە، فەفواکەی تایبەتە بەو، و نابەسترێتەوە بە کەسی تر لە نێو گەلی تونس یاخود دامەزراوەکانی دەوڵەت.

تۆمەتبار کردنی برای وەزیری تونس و کەناڵەکەی بە پەرەپێدانی ئەو دەستەواژەیە

ڕۆژنامەنووس (غەسان بن جدو) ، برای ئەو وەزیرەی تونس کە لێدوانی تۆمەتبارکردنی ژنانی تونسی بە جیهادی نیکاح دابوو، لە ساڵی 2011 بۆ دامەزراندنی کەناڵی ئەلمەیادین دەستی لە کار کێشایەوە لە کەناڵی جەزیرە، ڕۆژنامەنووسێکی تونسی کە لە کەناڵەکەدا کاردەکات، غەسان بن جدو تۆمەتبار دەکات بەوەی کە داوای لێکراوە ڕۆشنایی بخاتە سەر "جیهادی نیکاح" و سەرنج بخاتە سەر هەر شتێک کە پەیوەندی بە فایلەکانی سوریاوە هەبێت، بەپێی ئەوەی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلسەدا لە ساڵی 2013 ئاماژەی پێکردووە

سەرەڕای ڕووماڵی بەربڵاوی میدیایی ئەم چەمکە، لێکۆڵینەوە لە بنەچەی فیقهیی و ئایینیی ئەو چەمکە ئاشکرای دەکات کە لەسەر بنەمای هیچ ئاماژەیەکی ئیسلامی دانپێدانراو نییە، زۆرینەی دامودەزگا ئاینیەکان و دەسەڵاتدارانی ئیسلامی بە کۆی دەنگ لەسەر ئەوە کۆک بوون کە "جیهادی نیکاح" وێنای هیچ جۆرە هاوسەرگیرییەک ناکات کە لە ئیسلامدا ڕێگەپێدراو بێت، بەڵکو شێواندنی ڕوون و بە ئەنقەستی چەمکەکانی هاوسەرگیری و جیهادە، هەروەها دەزگا ئاینییەکان ڕەتیانکردووەتەوە کە هیچ بنەمایەکی فیقهیی بۆ ئەم جۆرە پراکتیزەیە هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەکارهێنانی ئایین بۆ پاساوهێنانەوە بۆ ئەو جۆرە کارانە، لادانە لە بنەما و بڕگەکانی.

پراکتیزە بەڵگەدارەکان لە ژێر پەردەی ئایینیدا

هەرچەندە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە فەرمی دەستەواژەی "جیهادی نیکاح"یان بەکارنەهێناوە، بەڵام ڕاپۆرتەکانیان ئەو پێشێلکارییە قورسانەیان بەڵگە کردووە کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، بەتایبەتی "داعش"، دژی ژنان و کچانی ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجامدراون، ئەم پێشێلکاریانە بریتین لە هاوسەرگیری زۆرەملێ، دەستدرێژی سێکسی، کۆیلایەتی سێکسی، پیتاندنی زۆرەملێ و دووگیانی، و گۆڕینی ئایینی زۆرەملێ، بەتایبەتی لە سوریا و عێراق، هەندێک جار گوتاری ئایینی بەکارهێنراوە بۆ ڕەوایەتیدان بەم کارانە لە ناوخۆی ئەندامانی داعشدا، هەرچەند ئەم کردەوانە بەشێکیان لەگەڵ ئەو شتانەدا سەردەکەون کە لە میدیاکاندا لەژێر دەستەواژەی "جیهادی سێکسی"دا پەرەی پێدەدرێت، بەڵام بەکارهێنانی ئەم دەستەواژەیە یارمەتیدەر بووە بۆ سادەکردنەوەی دیاردەکە و شێواندنی ڕەهەندەکانی بە تێکەڵکردنی پڕوپاگەندە لەگەڵ واقیعدا، ئەمەش بووەتە هۆی چەواشەکردنی ڕای گشتی سەبارەت بە سروشتی ئەو تاوانانە و ڕووە ڕاستەقینەکەیان.

ئێزیدیەکان قوربانی پاساوی ئایدیۆلۆژین

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "ناوەندی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوەی توندڕەوی" ، ژنانی ئێزیدی بەتایبەتی ڕووبەڕووی تاوانی قێزەون کراونەتەوە، لەوانە ڕفاندن و فرۆشتن لە بازاڕەکانی کۆیلە و دەستدرێژی، ئەم تاوانانە بە مەبەستی بەهێزکردنی یەکگرتوویی نێوان شەڕکەران و پەروەردەکردنی نەوەیەکی نوێ بوو کە ئایدۆلۆژیای گروپەکە لە باوەش بگرێت، گۆڕینی ئایینی بە زۆر بەسەر قوربانییەکان دەسەپێندرا و دروشمی ئایینی خرایە ناو ئەو کارانەوە بۆ ئەوەی پاساو بدرێت بە ئەندامانی گروپەکە.

ئەم پێشێلکارییانە تەنانەت دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکەش بەردەوام بوون و ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ بەڵگەی بەردەوامی ئیستغلالکردنی ژنان و منداڵانیان لە کەمپەکانی وەک "ئەلهەول" و "روج" تۆمار کرد، کە دانیشتوانە گەنجەکان فێردەکران لەلایەن بەشێک لە ژنەکانی ئەوێ تووشی ئیستغلالکردنی سێکسی و گۆڕینی ئایدیۆلۆژی بوون.

سنوورەکانی داعش لەسەر ئافرەتانی سوننە

ڕێکخراوی "هیومان ڕایتس وۆچ" ئیفادەی ژنانی سوننەی تۆمارکردووە کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش هەڵاتوون، باسیان لە سنوورە سەپێندراوەکانی سەریان کردووە، لەوانە قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەیان لە ماڵەوە بەبێ پۆشینی نیقاب و یاوەری کردنی پیاوێکی کەسێکیان، لەگەڵ هەڕەشەی سزای دارایی یاخود جەستەیی، ئەم سنوورانە هۆکار بوون لە قووڵکردنەوەی گۆشەگیری ژنان و ئاساییکردنەوەی دەستدرێژیکردنە سەریان، هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا باسی چیرۆکی شەش ژنی هەڵاتوو لە ناوچەی حەویجە دەکەن، کە ڕایانگەیاندووە، چەکدارانی داعش بە ئارەزووی خۆیان ژن و کچانی عەرەبی سوننەیان دەستبەسەر کردووە و تووشی مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجەدان و هاوسەرگیریی زۆرەملێیان کردوون، ڕێکخراوەکە ئەم ڕووداوانەی بە یەکەم حاڵەتی دۆکیۆمێنتکراوی دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی عەرەبی سوننە لە عێراق دانا.

دەستەواژەی "جیهادی نیکاح" بابەتگەلێکی پەیوەست بە بەکارهێنانی گوتاری ئایینی لە چوارچێوەی سیاسی و میدیایی و پێشخستنی گێڕانەوەی پشتڕاستنەکراوەوە دەوروژێنێت کە لە شەڕە چەکدارییەکاندا بوونەتە ئامرازی پڕوپاگەندە، سەرەڕای نەبوونی هیچ ئاماژەیەکی فیقهی دانپێدانراو بۆ ئەم زاراوەیە، بەکارهێنانی بەربڵاوی بەشداری کردووە لە چەواشەکردنی بینەران.

ئەم کەیسە پێویستی بەردەوامی پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان ئاشکرا دەکات و لەلایەن گێڕانەوەی پشتڕاستنەکراوەوە نەڕژێتە دەرەوە، بەتایبەتی لە چوارچێوەی ململانێکاندا کە ڕاستییەکان تێکەڵ بە پڕوپاگەندە دەکرێن.

ئەنجام

جیهادی نیکاح: ئەمە زاراوەیەکی هەڵبەستراوە و هیچ بنەمایەکی لە فیقهو ئاییندا نییە، لە ساڵی 2013ەوە بە درۆ خراوەتە پاڵ ژمارەیەکی زۆر لە بانگخوازان، هەروەها میدیاکانی ڕژێمی پێشووی سوریا بە پەرەپێدانی ئەم دەستەواژەیە تۆمەتبار کران لە کاتی بەڕێوەچوونی شەڕی سوریا.