ڕاستی ئەو لێدوانە چییە کە خراوەتە پاڵ ئەبو عوبەیدە سەبارەت بە دەرچوونی لە فەلەستین؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت " ئەبو عوبەیدە: بەڵێ من لەدەرەوەی فلسطینم بەڵام لەگەڵ غـەززەم بەدڵ و هەستەکانم".
ڕاستییەکە
ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، هەروەها ئەبو عوبەیدە هیچ لێدوانێکی هاوشێوەی نەداوە.
بە گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو لێدوانە، دەرکەوت ئەو بانگەشەیە ساختەیە، وتەبێژی سەربازی لیواکانی قەسام، ئەبو عوبەیدە، هیچ لێدوانێکی لەو شێوەیەی بڵاونەکردوەتەوە، هەروەها قاڵبی کەناڵی جەزیرە دەستکاری کراوە بە زیادکردنی ئەو بانگەشە ساختەیە بۆی، جگە لەوەش، بە پێداچوونەوە بە پۆستە فەرمییەکانی کەناڵی "جەزیرە" لە فەیسبووک و ئێکس، هیچ لێدوانێکی هاوشێوە نەدۆزرایەوە کە بگەڕێتەوە بۆ "ئەبو عوبەیدە" بە بەکارهێنانی ئەم وێنەیە.
بەهەمان شێوە لەکاتی گەڕان لە ماڵپەڕی فەرمی لیواکانی قەسام و هەژمارە فەرمییەکانی جەزیرە، هیچ لێدوانێکی هاوشێوە نەدۆزرایە کە بگەڕێتەوە بۆ ئەبو عوبەیدە.
شایەنی باسە کە "تەلەفزیۆنی عەرەبی" لە ساڵی 2023 ڕاستی هەمان بانگەشەی ڕوونکردەوە و پشتڕاستی کردەوە کە دیزاینەکە ساختەیە و دەقی ڕەسەنی وێنەکە تەواو جیاوازە.
ئەبو عوبەیدە کێیە؟
وتەبێژی فەرمی سەربازی لیواکانی عیزددین قەسامە کە باڵی چەکداری بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینییە، لە ساڵی 2022 وەک نوێنەری میدیایی لیواکانی قەسام دەستی بە دەرکەوتنی میدیایی کردووە و لە ساڵی 2006 بووەتە وتەبێژی فەرمی ئەوان، لە بۆنە سەربازییەکان و ڕووداوە گەورەکاندا لێدوانی لیواکان دەدات، دەناسرێتەوە بە لەبەرکردنی ئەو کوفییەی کە دەموچاوی دادەپۆشێت بۆ پاراستنی نهێنی ناسنامەکەی، بەو پێیەی هیچ وردەکارییەکی فەرمی سەبارەت بە ناوی ڕاستەقینەی یاخود پێشینەی کەسیی ئاشکرا نەکراوە،
وتارەکانی بە بەشێک لە ئەدای میدیایی پەیوەست بە چالاکییەکانی لیواکان دادەنرێت و بەزۆری تیشک دەخاتە سەر پرسەکانی بەرخۆدان و وەڵامدانەوەی پێشهاتەکانی سەر زەوی لەگەڵ ئیسرائیل.