ڕاستی ئەو وێنانە چییە بڵاوکراونەتەوە کە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران پیشان دەدات، کە لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە تۆمارکراوە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەند وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "دیمەنی بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران لەڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە بڵاو دەکرێتەوە،بەواتایەکی دیکە ئەمریکا دەڵێت: هەرکاتێک بمانەوێت دەیکەینە ئامانج".

ڕونکردنەوە

ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە کۆنن دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی 2020،دوای ئەوەی ترەمپ داوای بژاردەی لێدانی پێگەیەکی ئەتۆمی ئێرانی کرد.

لە کاتی پشتڕاستکردنەوە دەرکەوت کە وێنەکە لە ساڵی 2020 بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای بژاردەی سەربازی دژی پێگەی سەرەکی ئەتۆمی ئێران کرد،

لەو کاتەی تاران پەیامی دژبەیەک دەنارد، لە لایەک بەرهەمهێنانی سووتەمەنی ئەتۆمی خێراتر کرد، لە لایەکی دیکەشەوە ئۆفەرێکی پێشکەش بە جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەوکاتەی کرد بۆ دانوستان و کەمکردنەوەی گرژییەکان.

بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانە دوای لێدوانەکانی ئەم دواییەی ترەمپ دێت کە تیایدا جەختی لەوە کردەوە کە بە هۆی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەو، نایەوێت شەڕ لەگەڵ ئێراندا بکات، بەڵام دەستوەردانی سەربازیی بەدوور نەکردەوە ئەگەر چارەسەرە دیپلۆماسییەکان شکست بهێنن.

هەروەها ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دیدار لەگەڵ عەلی خامنەیی، یاخود مەسعوود پزیشکیان، سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئێران، لە هەمان کاتدا چارەسەری ئاشتیانەی پێ باشترە و لە هەمان کاتدا بژاردەی ڕووبەڕووبوونەوە لەسەر مێز دەهێڵێتەوە.

ترامپ هەروەها وازی لە پلانی ئیسرائیل هێنا بۆ لێدانی شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا و ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی پێ باشترە لە پەرەسەندنی سەربازی.

هەروەها بڵاوکردنەوەی ئەو وێنانە هاوکاتە لەگەڵ ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی پەیمانگای زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لە 23ی نیسانی 2025 بڵاوکراوەتەوە و تێیدا ئاشکرای کرد کە ئێران کۆمەڵگەیەک تونێلی ئەتۆمی قەڵاداری لە ژێر شاخێک لە نزیک دامەزراوەی نەتەنز دروستکردووە، بەبێ ئەوەی تا ئێستا لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیەوە پشکنینی بۆ بکرێت، ئەمەش نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکانی سەبارەت بە سروشتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران زیادکردووە.