ئایا ڕاستە بانکی ناوەندی عێراق دەرماڵەی گەشتیارانی بۆ پێنج 5000 دۆلار بەرزکردووەتەوە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پۆستێک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "بڕی 5000 دۆلار دەدرێتە گەشتیاران بە نرخی ١٣١هەزار دینار بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند لە ٧ ی ئایارەوە بڕی پێنچ هەزار دۆلار بە ١٣١ هەزار دینار دەدرێتە گەشتیاران".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵە ساختەیە، بانکی ناوەندی عێراق ڕەتیکردەوە ڕێژەی دۆلاری بۆ گەشتیاران بۆ 5000 دۆلار بەرز کردبێتەوە.
لەکاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی دۆلار بۆ گەشتیاران لە 3 هەزار دۆلارەوە بۆ 5 هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕی دراو، هیچ سەرچاوەیەکمان نەدۆزیەوە کە ئەم هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە، بەو پێیەی تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە لەو بارەیەوە دەرنەچووە.
لەکاتێکدا کە بانکی ناوەندی عێراق ڕەتیکردەوە ڕێژەی دۆلاری بۆ گەشتیاران بەرز کردبێتەوە بئ پێنج هەزار دۆلار.
بەپێی ئەوەی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە لە زاری بانکی ناوەندی عێراق، لە بەرواری 25ی نیسانی 2025، دەڵێت:
ئەو بەڵگەنامەیەی بڵاوکراوەتەوە گوایە دەگەڕێتەوە بۆ بانکی ناوەندی ساختەیە، و هیچ ڕاستییەک نییە بۆ ئەو ئیدیعایەی کە دەڵێت پشکی گەشتیار لە دۆلار بۆ 5000 هەزار بەرزکراوەتەوە".
هەروەها وتی:
پشکی سەرنشینەکە هێشتا تەنها 3 هەزار دۆلارە و لە ڕۆژی گەشتەکەیدا لە فڕۆکەخانە وەریدەگرێت".
شایانی باسە، بانکی ناوەندی ڕایگەیاند کە گەشتیاران دەتوانن دراوی دۆلار بەدەست بهێنن بە نرخی فەرمی 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک، بە زۆرترین بڕی 3 هەزار دۆلار، هەروەها بەپێی میکانیزمێک کە بانکی ناوەندی بڵاویکردبووەوە، کە بریتییە لە:
پێویستە گەشتیار بچێتە کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی ڕێگەپێدراو و بڕی پارەی بە دینار کە هاوتایە لەگەڵ پشکی هاوڵاتی لە دۆلار بەپێی نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق ڕادەست بکات، کۆمپانیاکە کاردەکات بۆ داخڵکردنی داتای هاوڵاتی گەشتیار و بارکردنی ناوەکەی بۆ پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بانکی ناوەندی عێراق، و پێدانی پسوڵەی پشتڕاستکردنەوەی دانانی پارە کە دینارەکەی بۆ دابین دەکات، بۆ ئەوەی دۆلارە کاشەکە بە تایبەتی لە فڕۆکەخانە وەربگرێت، لەگەڵ تەواوکردنی ڕێکارەکانی ڕۆشتن، بڕە پارەکەی بە دۆلار دەدرێت بە گەشتیار لە ڕێگەی ئەو شوێنانەی کە لە فڕۆکەخانە بەردەستن.

