ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە قاوەخانەیەک نیشاندەدات کە لەسەر شێوازی کەعبر دروستکراوە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "قاوەخانەیەک لە سەر شێوازی کەعبەی پیرۆز دروستکراوە، بۆ کۆبوونەوەی کچان و کوڕان".
ڕاستییەکە
ئەو پۆستە چەواشەکارانەیە، ئەو باڵەخانەیە دەگەڕێتەوە بۆ مزگەوتێک کە لە شێوازی کەعبە لە ئەندەنووسیا دروستکراوە نەک قاوەخانەیەک.
گەڕانێکی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت ڤیدیۆکە لە دوو گرتەی جیاواز دروستکراوە، گرتەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ مزگەوتێک کە لە شێوازی کەعبە دروستکراوە، مزگەوتەکە کە ناوی (Baitul Atiq Al-Jabbar Mosque)دەکەوێتە گوندی مۆلیۆهارجۆ لە پارێزگای جیبارا لە ئەندەنووسیا، گرتەی دووەم کە دروستکردنی باڵەخانەیەک نیشاندەدات، لە ساڵی 2022 لە پلاتفۆرمی تیک تۆک بڵاوکراوەتەوە، کە دروستکردنی مزگەوتێکی جیاواز نیشاندەدات لەسەر شێوازی کەعبە لە ئەندەنووسیا، کە لە چەند گرتەیەکی تردا دوای تەواوبوونی مزگەوتەکە نیشاندەدات.
واتا ئەو باڵەخانەیەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت قاوەخانەیەک نییە بۆ کۆبوونەوەی کچ و کوڕ، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ مزگەوتێک کە لە شێوەی کەعبە دروستکراوە.

