ڕاستی ئەو هەواڵە چییە بڵاوکراوەتەوە کە باس لە ڕاگرتنی بەکارهێنانی ڤیزاکارت و ماستەرکارت دەکات لە دەرەوەی عێراق لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتوو؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ماستەر کارد و ڤیزاکارد لە بەرواری 1ی حوزەیرانی 2025 لە دەرەوەی عێراق کار ناکات".

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵە ساختەیە، بانکی ڕافیدەین لە ڕێگەی فەیسبووکەوە ڕەتیکردەوە کە کارتی پارەدان ڕاگیرابێت و پشتڕاستیکردەوە کە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام دەبن.

بانکی ڕافیدەین لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت:

بانکی ڕافیدەین ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە ڕاگرتنی کارتی پارەدان دەکەن، دووپاتی دەکەینەوە کە ئەو ماستەرکارت و ڤیزەکارتانەی لەلایەن بانکەکەوە دەرکراون بە شێوەیەکی ئاسایی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق کاردەکەن، و تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەلایەن ماستەرکارد و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەرنەچووە سەبارەت بە ڕاگرتنیان".

هەروەها ، لە بەرواری 22ی نیسانی 2025 ماستەرکارتێکمان تاقیکردەوە کە لەلایەن بانکی ڕافیدەینەوە دەرچووە، بە شێوەیەکی ئاسایی کاریکرد.

شایانی باسە ئەو بانکە ڕووبەڕووی گوشاری زۆر دەبێتەوە لەلایەن ئەمەریکاوە، و جۆ ویلسۆن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا داوای سەپاندنی سزا لەدژی ئەو بانکە دەکات، و تۆمەتباری دەکات بە تێوەگلانی لە سپیکردنەوەی پارە بۆ ڕێژیمی ئێران، هەر لەو چوارچێوەیەشدا، نەدا دولەیمی، پەرلەمانتاری عێراق هۆشداریدا لە ئەگەری بەردەوام بوونی بانکەکە لەسەر سیاسەتەکانی ئێستای، ڕەنگە ڕووبەڕووی سزای توندتری ئەمریکا ببێتەوە.

لەبەرامبەردا وەزارەتی دارایی عێراق ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە بانکی ڕافیدەین پابەندە بە ڕێسا و یاسا نێودەوڵەتییەکان و جەختی لەوە کردەوە کە سەپاندنی هەر سزایەک ڕێکارێکی ناڕەوا دەبێت کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق دەگەیەنێت.