ڕاستی ئە ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە دەرگای دامەزراندن کراوەتەوە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "کردنەوەی دەرگای دامەزراندن لە 18ی نیسانی 2025 هەتاکو 20ی نیسانی 2025".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵە ساختەیە، هەروەها هیچ کام لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق یاخود وەزارەتی پێشمەرگە کردنەوەی دەرگای دامەزراندنی ڕانەگەیاندووە.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت ڤیدیۆکە کۆنە و پێشتر لە 16ی کانوونی دووەمی 2023 بڵاوکراوەتەوە، کە لە کاتەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دامەزراندنی وەکو پاسەوانی سنوور ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە هیچ کام لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق یاخود وەزارەتی پێشمەرگە کردنەوەی دەرگای دامەزراندنی ڕانەگەیاندووە، هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەرواری 11ی شوباتی 2025، ڕایگەیاند کە دامەزراندن بە هەموو شێوازەکانی ڕادەگیرێت (دامەزراندنی هەمیشەیی، دامەزراندن بە گرێبەست، دامەزراندنی کاتی، دامەزراندن لەسەر داهاتی ناوخۆ، دامەزراندن بە لە جیاتی دانان، وانەبێژ و خۆبەخش)، هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم رێکارانە کاتین و بەردەوام دەبن تاوەکو پەسندکردنی خشتەی نوێی بودجەی گشتی فیدراڵ بۆ ساڵی 2025 لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە.

