ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە کۆبوونەوەی ئەو هێزانەی یەمەن نیشاندەدات کە لەلایەن ئیماراتەوە پاڵپشتی دەکرێن و خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر حوسییەکان ئامادە دەکەن؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "هێزە یەمەنیەکانی سەر بە ئیماڕات بە هەزاران سەربازیان ئامادەکردووە بۆ هێرشکردنە سەر حوسییەکان".
ڕاستییەکە
ئەو بانگەشەیە ساختەیە، و گرتە ڤیدیۆکە کۆنە.
لە دوای پشتڕاستکردنەوە، دەرکەوت ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2022، بەپێی ئەو هەژمارانەی ڤیدیۆکەیان بڵاوکردوەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەو ڤیدیۆیە دەگەڕێتەوە بۆ نمایشێکی سەربازی لە شاری مەئرب لە یەمەن.
ئەم نمایشە سەربازییە بەشێک بوو لە یادی شەست ساڵەی شۆڕشی 26ی ئەیلوولی 1962، کە لە ئەنجامدا ڕژێمی ئیمامی لە باکووری یەمەن ڕووخا و دامەزراندنی کۆماری عەرەبی یەمەن بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا سەلال ڕاگەیندرا.
شایانی باسە، پلاتفۆرمی "إيكاد" لە بەرواری 19ی نیسانی 2025، ڕاستی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکردوەتەوە.

