ڕاستی کشانەوەی ئەمریکا لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئێران چییە و هۆکارەکانی پشت هەڕەشەی ئێران بۆ بۆردومانکردنی پێنج وڵات چین، کە لە نێویاندا عێراقە؟

ە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "ئەمریکا لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئێران کشایەوە و هەر دیدارێکی داهاتووی ڕەتکردەوە، هاوکات ئێران زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا و هەڕەشەی بۆردومانی پێنج وڵاتی کرد، لەنێویاندا عێراق، ئەگەر فڕۆکەکانی ئەمریکا یان ئیسرائیل لە ڕێگەی ئەو وڵاتانەوە بچنە ناو ئاسمانی وڵاتەکەیەوە".

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵە ساختەیە، هیچ زانیارییەک لە میدیاکانی ئێران یاخود جیهانیدا نییە کە پشتگیری لەم جۆرە بانگەشانە بکات.

دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە 12ی نیسانی 2025 لە شانشینی عومان بەڕێوەچوو، و ئەم دانوستانانەش لە خولێکی نوێدا بەردەوام بوو کە ئەمڕۆ شەممە 19ی نیسانی 2025، لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بەڕێوەچوو.

ئەم وتووێژانە بە نێوەندگیری ژمارەیەک وڵات بەڕێوەدەچێت، دیارترینیان شانشینی عومان، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015، دانوستانەکان باس لە پرسە مشتومڕاوییەکان دەکەن، لەوانە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم، هەڵگرتنی سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێران و داواکارییەکانی تاران بۆ گەرەنتی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هەر ڕێککەوتنێک کە دەکرێت.

خولی یەکەم لە شاری مەسقەت بەڕێوەچوو، کە هەردوولا بە کەشێکی ئەرێنی وەسفیان کرد، پێشبینی دەکرێت لە ڕۆما بەردەوام بێت، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، کە پێشکەوتنی دانوستانەکان دەخاتە ژێر چاودێری نێودەوڵەتییەوە.

خولی دووەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە 19ی نیسانی 2025 لە شاری ڕۆمای ئیتاڵیا دەستیپێکرد، بە نێوەندگیریی عومان شانبەشانی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بەردەوام بوو، ئەم خولە درێژەپێدەری ئەو وتووێژانەیە کە لە مەسقەت دەستی پێکرد، بە ئامانجی پێشخستنی دانوستانەکان بەرەو لێکتێگەیشتنێکی ئەگەری سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، لەو وتووێژانەدا دوو شاندی فەرمی بەشدارییان کرد، لایەنی ئێرانی بە سەرۆکایەتی عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندەکەی ئەمریکاش بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.