ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە تێیدا ڕەیان کلدانی دەردەکەوێت لە کاتی بڕینی گوێچکەی دەستبەسەرکراوێک؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "لەو ڤیدیۆیەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ڕایان کەلدانی فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی کە تۆمەتبارکراوە بە توندوتیژی ئایینی و چالاکی نایاسایی و تیرۆر، بە چەقۆ گوێچکەی دەستگیرکراوێکی مەدەنی بێچەک دەبڕێت".
ڕاستییەکە
ئەو بانگەشەیە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو کەسەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت و گوێی کەسێکی دەستبەسەرکراو دەبڕێت، ناوی (سەجاد عەزیز بەسیڕی)ە ناسراوە بە (ئەبو سەگڕ) لە دایک بووی ساڵی 1988ە لە پارێزگای بەسرە، سەربە لیوای 28ی حەشدی شەعبیە ناسراو بە (سەرایا ئەنسار عەقیدە).
ئەو ڤیدیۆیە پێشتر لە ساڵانی ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە، لەنێویاندا ڕۆژێک دوای مردنی بەسری لە گردەکانی حەمرین لە 14ی 1ی 2016، هەروەها ئاماژەی پێدراوە کە گوێی دەستگیرکراوەکەی بڕیوە، ههروهها چەندین هەژماری تریش لە هەمان ساڵ ڤیدیۆکەی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەیان بە بەسری داوە.
لەلای خۆیەوە کلدانی ئەو دەنگۆیەی ڕەتکردەوە کە پەیوەندی هەبێت بەو ڤیدیۆیە، لە ڕێگەی پۆستێک کە لە بەرواری 31ی تشرینی یەکەمی 2023،لە هەژماری فەیسبوکەکەی بڵاویکردووەتەوە، هەروەها لە چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی ڕەشید لە بەرواری 26ی ئازاری 2023 دووپاتیکردەوە کە پەیوەندی بەو ڤیدیۆیە نییە و وتی:
"ڤیدیۆیەکیان هێناوە کە کەسێک گوێی کەسێکی دیکە دەبڕێت، وتیان ئەمە ڕەیانە گوێچکەی دەبڕێت، ئێستا چییان پێ بڵێم؟، ئێمە شتیکە دەبڕین، گوێچکە نابڕین!".
شایانی باسە کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ساڵی 2019 سزای بەسەر کلدانیدا سەپاندووە بەهۆی "پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ"، بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتەکە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند:
"ڤیدیۆیەک لەنێو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقداکە بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن بڵاوبووەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت کلدانی گوێی دەستگیرکراوێک دەبڕێت"
بەڵام لە دوای گەڕان نەگەشتین بەهیچ ڤیدیۆیەکی هاوشێوە جگە لەو ڤیدیۆیەی لەگەڵ بانگەشە چەواشەکارانەکە بڵاوکراوەتەوە.

