ڕاستی دزینی تایەکانی پاسی پاریس سانجێرمان ڕۆژێک پێش یارییەکەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "پاسی تایبەت بە یانەی پاریس سان جێرمان لە شاری بێرمینگهام تایەکانی دزراوە".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵە ساختەیە، بە پێیەی ماڵپەڕی فەرمی پاریس سان جێرمان هیچ بەیاننامەیەکی بڵاونەکردووەتەوە کە ئەو بانگەشەیە پشتڕاست بکاتەوە، هەروەها هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراویش لە میدیا وەرزشییەکان نەدۆزرایەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ڕووداوەکە.
هەروەها هەژماری EPL World، کە هەژمارێکی تویتەرە و تایبەتە بە ڕووماڵکردنی هەواڵەکانی تۆپی پێی ئینگلیزی و نێودەوڵەتی، ئەو بانگەشەیەی ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە ساختەکراوە، . بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستی بابەتەکە، وێنە ڕەسەنەکەی بڵاوکردەوە.
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس سانجێرمان و ئەستۆن ڤێلا لە یاریگای "ڤیلا پارک"، هەڵەیەکی تەکنیکی ڕوویدا کاتێک سروودی خولی ئەورووپا لە جیاتی سروودی چامپیۆنزلیگ لێدرا و یاریزانەکانی تووشی سەرسوڕمان کرد، دوای خولەکێک هەڵەکە چاککرایەوە، پاریس سانجێرمان لە یاریی گەڕانەوەدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
شایانی باسە، پلاتفۆرمی ئەرم نیوز ڕاستی ئەو هەواڵەی بڵاوکردوەتەوە لە بەرواری 15ی نیسانی 2025.

