ڕاستی ڕازیبوونی حەماس بە ڕادەستکردنی چەک و دەسەڵات لە غەززە چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت:"حەماس بە ڕادەستکردنی چەک و دەسەڵات لە غەززە رازی بوو".

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵە ساختەیە، بەو پێیەی حەماس، لە بەیاننامەیەکدا، هەر پێشنیارێک کە چەکداماڵینی بەرخۆدان لەخۆ بگرێت، ڕەتدەکاتەوە.

‏حەماس لە بەیاننامەیەکدا کە لە بەرواری 14ی نیسانی 2025 بڵاویکردوەتەوە، ڕوونیکردوەتەوە، کە ئەو پێشنیارەی کە لە نێوەندگرانەوە وەریگرتووە، بڕگەیەکی تایبەت بە داماڵینی چەکەکانی بەرخۆدان لەخۆگرتبوو، و بە توندی ڕەتیکردەوە.

بە ئاماژەدان بە شاندی حەماس لە قاهیرە لە 12ی نیسانی 2025، بە سەرۆکایەتی خەلیل ئەلحەیە، کە نەرمی دەربڕی سەبارەت بە ژمارەی ئەو زیندانیانەی کە دەتوانن ئازاد بکرێن، جەختی لە پێویستی هەر ڕێککەوتنێک کرد کە ببێتە هۆی ڕاگرتنی دەستدرێژی بۆ سەر کەرتی غەززە، و ڕەتکردنەوەی هەر پێشنیارێک دووپاتکردەوە کە داماڵینی چەک بەدوای خۆیدا بهێنێت.

بزوتنەوکە دووپاتی کردەوه که به بەڕپرسیاریەتی نیشتمانییەوه پێشنیارەکە دەخوێنێتەوه، و دوای ته واوکردنی ڕاوێژکارییەکانی وەڵامی دەداتەوه، پابەندبوونی خۆی دووپاتکردەوە بە ئاگربەستی هەمیشەیی و کشانەوەی داگیرکاری، وڕێککەوتنێک کە گەرەنتی ئاوەدانکردنەوە و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر غەززە بکات.