ڕاستی هەواڵی کوژرانی بەشار ئەسەد چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت: "دەنگۆی کوژرانی بەشار ئەسەد بڵاو بۆتەوە لە تەقینەوەیەکدا لە وڵاتی ڕوسیا".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵە ساختەیە، تا ئێستا هیچ دەزگایەکی فەرمی یاخود سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو هیچ بەیاننامەیەکی بڵاونەکردووەتەوە کە کوژرانی بەشار ئەسەد پشتڕاست بکاتەوە.
لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، سەبارەت بە کوژرانی بەشار ئەسەد بە تەقینەوەیەک لە ڕووسیا، نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، بەو پێیەی هیچ لایەنێکی فەرمی یاخود دەزگایەکی ڕاگەیاندنی بیانی یاخود عەرەبی باوەڕپێکراو هەواڵی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە.
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا بە فەرمی داوای کرد مۆسکۆ، بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریا ڕادەست بکاتەوە بۆ دادگاییکردنی لە سوریا.
بەشار ئەسەد کێیە؟
بەشار حافز عەلی ئەسەد، لەدایکبووی ساڵی 1965، لە دوای مردنی باوکی لە ساڵی 2000 حوکمی وڵاتەکەی گرتە دەست، دەستووری لە بەرژەوەندی خۆی هەموارکردەوە، ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە 8ی کانوونی یەکەمی 2024، ڕووخاندنی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەدی ڕاگەیاند کە زیاتر لە 50 ساڵ بەردەوام بوو.

