ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە نوێترین ڤیدیۆی زەوییە کە لەلایەن ناسا دزەیپێکراوە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت: "نوێترین وێنەی دزەپێکراوی ناسا لە زەوی".

ڕاستییەکە

ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە، و لەلایەن ناسا بڵاونەکراوەتەوە.

گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت ڤیدیۆکە لەلایەن هەژمارێکی ئینستاگرام بەناوی (instagr.ai) لە بەرواری 1ی نیسانی 2025 بڵاوکراوەتەوە، لە هەژمارەکەی ئاماژەی پێداوە کە (The administration AI. Nueral networks) بەواتای (ئیدارەی زیرەکی دەستکرد. تۆڕە دەمارییەکان).

واتا ڤیدیۆکە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە، و لەلایەن ناسا بڵاونەکراوەتەوە.

هەروەها لە هەژمارە فەرمییەکانی ناسا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گەڕاین، بۆمان دەرکەوت کە هیچ ڤیدیۆیەکی هاوشێوەیان بڵاونەکردوەتەوە.