تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی ڕاستی پشت ئەو ڤیدیۆیە ئاشکرا دەکات کە خراوەتە پاڵ ئایەتوڵڵا سیستانی.

تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی ڕاستی پشت ئەو ڤیدیۆیە ئاشکرا دەکات کە خراوەتە پاڵ ئایەتوڵڵا سیستانی.
بە پێداچوونەوە بە ڤیدیۆکەدا ڕوون دەبێتەوە کە ڤیدیۆکە دروستکراوە، بەپێی ئەم تێبینیانەی خوارەوە:
یەکەم: هەرچەندە ئەو ژوورەی لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکەدا دەردەکەوێت هاوشێوەی ئەو ژوورەیە کە ئایەتوڵڵا سیستانی تێیدا دەردەکەوێت لەکاتی کۆبوونەوەکانیدا، بەڵام پانکەی سەقفی تێدا نییە، لەکاتێکدا پانکەی سەقفی لە ژووری ئایەتوڵڵا سیستانی لە گرتە فەرمییەکاندا دەردەکەوێت.
دووەم: لە کاتی بەراوردکردنی کۆنتڕۆڵی فێنک کەرەوەکە دوو تێبینی دەردەکەون: یەکێکیان ئەوەیە کە شوێنی کۆنتڕۆڵەکە لە وێنەی فەرمی کۆبوونەوەکەدا (وەک لە وێنەی 1 دیارە) جیاوزە لەگەڵ شوێنی لە ڤیدیۆ دروستکراوەکە.


تێبینی دووەم (وەک لە وێنەی 2 دیارە) ئەوەیە کە مەودای نێوان مێزە بچووکەکەی تەنیشت سیستانی و قەنەفەکە لە وێنەی ئەسڵی کۆبوونەوەکەدا زۆر کەمە، بەڵام لە ڤیدیۆ دروستکراوەکەدا مەودایەکی زۆری هەیە و دیوارە سپییەکە لە نێوان مێزە بچووکەکە و ئەو قەنەفەیەی دەرکەوتوو کە سیستانی لەسەری دانیشتووە (وەک لە وێنەی 2 دیارە).


ئەم دوو جیاوازییە ئەوە دەردەخات کە وێنەی کەسەکان زیادکراوە بۆ ئەو ڤیدیۆیەی دروستکراوە بەبێ گۆڕینی شوێنی قەنەفەکە یاخود کۆنتڕۆڵەکە.
سێیەم: پێیەکانی کەسی سێیەم زۆر لاواز دەردەکەون و لە قاچی کورسی دەچن نەک مرۆڤ، ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادکردنی کەسی ناو وێنەکە.

چوارەم: لە وێنەی فەرمی کۆبوونەوەکەدا، جانتایەک بە ڕوونی دیارە لە تەنیشت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، (جێنین بلاسخارت)، بەڵام لە وێنەی ڤیدیۆ دروستکراوەکەدا هیچ جانتایەک لە تەنیشت جێنین بلاسخارت نییە.
پێنجەم: دیداری سیستانی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (جێنین بلاسخارت) بە یاوەری کەسی سێیەم دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەیەکی پێشووتری لە ساڵی 2020.


بە ئاماژەدان بەو وێنەیەی خوارەوە کە لە ڤیدیۆ دروستکراوەکەدا دەردەکەوێت، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە گرتەکە جێگیرە و هیچ جوڵەیەکی سێ کەسەکە (سیستانی، بلاسخارت، و کەسی سێیەم) نیشان نادات. واتە لە ڤیدیۆ ناچێت، بەڵکو وێنەیەکی هەڵبەستراوە، کە کارەکتەرەکانی لەناو ڤیدیۆ دروستکراوەکەدا دانراون.

جگە لەوەش زۆر کەسایەتی ناسراو و نەناسراو ناوبەناو لەگەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی کۆدەبنەوە، دوایین دیداری لە بەرواری 2ی ئازاری 2025 بوو، لەگەڵ پزیشکی عێراقی محمد تاهیر کامیل ئەبو ڕەغیف ئەلموسەوی، و گوێی لە ڕوونکردنەوەکەی گرت سەبارەت بە بارودۆخی سەختی تەندروستی و پزیشکی لە کەرتی غەزە.


