ئایا ڕاستە دەستەی فیقهی عێراق ڕایگەیاندووە کە بەیانی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "دەستەی فیقهی و زانایانی سوننەی عێراق دیسان بڕیاریان گۆڕی و سبەینێیان کرد بە یەکەم ڕۆژی جەژن".

ڕاستییەکە

دەستەی فیقهی عێراقی ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت، و دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

لای خۆیەوە کۆمەڵەی زانایانی موسڵمان لە عێراق ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی شەوالە، ئەوەش لە ڕێگەی پۆستێک لەسەر هەژماری فەرمییان لە پلاتفۆرمی ئێکس.

دیوانی وەقفی سوننە ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە، ڕۆژی دووشەممەش یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.

لای خۆیەوە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە 30ی ئازاری 2025 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.