ڕاستی ڕاگەیاندنی کوژرانی تیرۆریست عەبدوڵڵا مەکی موسلح، ناسراو بە "ئەبو خەدیجە" .

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس، دوێنێ هەینی 14ی ئازاری 2025، هەواڵی کوشتنی "تیرۆریست عەبدوڵڵا مەکی موسلح ئەلرەفیعی، ناسراو بە (ئەبو خەدیجە)، کە پۆستی (جێگری خەلیفەیە، و هەروەها پۆستی بەناو والی عێراق و سوریایە، و سەرۆکی لیژنەی دەسەڵاتدارە، و بەرپرسی فەرمانگەکانی ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکانە)" ڕاگەیاند، و بە "یەکێک لە مەترسیدارترین تیرۆریستان لە عێراق و جیهان" وەسفی کردووە.

ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دەزگای هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نیشتمانییەوە پشتڕاستکرایەوە، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی دۆکیۆمێنتکردنی تەرمی تیرۆریست "ئەبو خەدیجە"، دوای ئەوەی کاتژمێر 6:30ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 13ی ئازاری 2025، لە هێرشێکی ئاسمانیدا ئۆتۆمبێلەکەی بە ئامانج گیرا لە بیابانی ئەنبار، دوای ئەوە دابەزینێکی ئاسمانی ئەنجامدرا بووە هۆی دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریست، لەنێویاندا دوو ژن هەن کە پەیوەندییان بە تیرۆریستە کوژراوەکەوە هەیە.

زانیاریی پشتڕاستنەکراوە بڵاوبوونەتەوە، کە لەنێویاندا گرتەیەکی شاشەی هەواڵێک هەیە، کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەمان تیرۆریست (عەبدوڵڵا مەکی موسلح ئەلرەفیعی) لە ساڵی 2023 کوژراوە، ئەمەش گومانی لەسەر ڕاستی ڕاگەیاندنی ئەم دواییەی کوژرانی ئەلرەفیعی دروستکردووە.

ڕاگەیاندنی پێشوو درۆیە بەبێ دڵنیابوون.

گەڕانێکمان ئەنجامدا بۆ پشتڕاستکردنەوەی، گەشتین بە سەرچاوەی گرتەی شاشە بڵاوکراوەکە، دەرکەوت بابەتەکە لە ماڵپەڕی (نبض) بڵاوکراوەتەوە، بە گواستنەوەی لە ماڵپەڕی (أخبار الآن)ی ئەلیکترۆنی، و وردەکارییەکانی بابەتەکە بەم شێوەیە بوو:

  • هەواڵی کوژرانی تیرۆریست "ئەبو خەدیجە" گواستراوەتەوە لەلایەن ئەو کەسانەی کە ماڵپەڕەکە بە "لادەرانی داعش" وەسفی کردوون کە" کەناڵێکیان داناوە بەناوی" "فضح عُباد البغدادي والهاشمي"کە ماڵپەڕەکە ئاماژەیان پێداوە کە ئەو کەناڵە لەلایەن ئەو لادەرانەی داعش بەڕێوەدەبرێت، لەکاتێکدا دەزگا ئەمنییەکان کوژرانی ئەو تیرۆریستەیان ڕانەگەیاندبوو یاخود پشتڕاستیان نەکردبووەوە.
  • ماڵپەڕەکە کە لە 28ی شوباتی 2023 هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، بانگەشەی ئەوە دەکات کە "دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە ئەنبار ڕاگەیاندووە، کە ژمارەیەک تیرۆریستیان کوشتووە، لەنێویاندا عەبدوڵڵا مەکی ئەلرەفیعی، بەڵام بە گەڕانەوە بۆ لێدوانی ئەو دەزگایە سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکەی کە لە 26ی شوباتی 2023 ئەنجامیداوە، و لە ماڵپەڕەکە ئاماژەی پێدراوە، بۆمان دەردەکەوێت کە ئاماژەی بە ناسنامەی کوژراوەکان نەداوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لە وادی حوران لە بیابانی پارێزگای ئەنبار کوژراون، دەزگاکە لە بەیاننامەکەیدا زانیارییەکانی سنووردار کردووە لە ژمارەی کوژراوانی تیرۆرستانی داعش کە ژمارەیان 17 ئەندام بووە، هەروەها دەزگاکە ئاماژەی بەوەداوە کە سەرکردەیەکی دیاری داعش لەنێویاندا هەبووە، بەبێ ئاشکراکردنی ناوی.
  • هەروەها ئیدیعاکانی ماڵپەڕی (أخبار الآن) کە خستویەتیە پاڵ دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەبارەت بە کوژرانی تیرۆرست "ئەبو خەدیجە" گەڕاندووەتەوە بۆ "سەرچاوە ئەگەرییەکانی هەواڵگری عێراق"، واتا ماڵپەڕەکە هیچ بەڵگەیەکی نەخستووەتەڕوو کە پشتگیری لەم ئیدیعایە بکات.
  • ماڵپەڕی (أخبار الآن) پێچەوانەی ئەوەی کە خستوویەتیە پاڵ ئەو دەزگایە بە ڕاگەیاندنی کوژرانی تیرورست" ئەبو خەدیجە" دوای ئەوەی ڕایگەیاند" هێزە ئەمنییەکان پشکنینی دی ئێن ئەی "DNA" بۆ ئەو داعشانە دەکات کە لە هێرشەکە کوژراون پێش ئەوەی بە فەرمی ڕایبگەیەنێت کە کوژراوەکە والی عێراقە"، لە کاتێکدا لە دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن ئەو دەزگایەوە کوژرانی تیرۆرست" ئەبو خەدیجە" ڕانەگەیەندرا.
  • واتە دەنگۆکانی کوشتنی تیرۆریست "ئەبو خەدیجە" لە ساڵی 2023 درۆ بوون، و عێراق نە ڕایگەیاندبوو و نە پشتڕاستی کردبووەوە.

بە گەڕانەوە بۆ ڕاگەیاندنی دوێنێی عێراق لە بارەی کوژرانی تیرۆریستەکە و ئەوەی تۆمارکراوە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی پێداوە کە "هێرشێکی فڕۆکەوانی ورد لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق بووە هۆی کوژرانی پیاوی دووەم لەناو داعش، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و ئەمیری لیژنەی ڕێگەپێدراو، عەبدوڵڵا مەکی موسلیح ئەلریفاعی، کە بە "ئەبو خەدیجە" ناسراوە و لەگەڵ ئەندامێکی داعش".

فەرماندەیی ناوەندی ڕوونیکردەوە،:

"دوای هێرشە ئاسمانییەکە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و هێزەکانی عێراق گەشتنە شوێنی ئامانجەکە، لەوێ تەرمی دوو ئەندامی داعشیان دۆزیەوە"، "هەردوو تیرۆریستەکە پشتێنی تەقینەوەیان لەبەردا بووە کە نەتەقیبووەوە و چەندین چەکیان پێبووە، هێزەکان توانیان ئەبو خەدیجە بناسنەوە لە ڕێگەی هاوتاکردنی دی ئێن ئەی(DNA) کە لە ئۆپەراسیۆنێکی پێشوودا کۆ کرابووەوە کە ڕزگاری بو لێی".